گرووپی 'Tomorrow X Together' بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

رۆژ لە دوای رۆژ گرووپە کەی پۆپەکان ناوبانگی زیاتر لە ئاستی جیهاندا بەدەست دێنن و لە پلانی بەجیهانیبوونیاندا سەرکەوتوو بوونە، گرووپی "Tomorrow X Together" یەکێک لەو گرووپانەیە و بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە.
 
ئەو گرووپەی کۆریای باشوور کە بە گرووپی کەی پۆپ دەناسرێن، لە پێنجەمین ساڵیادیدا، مینی ئەلبوومێکی بڵاوکردەوە.
 
ئەلبوومەکە بەناوی "Minisode 3: TOMORROW"یە و لە 1ـی نیسانی 2024 لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەلان بڵاوکرایەوە، گۆرانی "Deja Vu" وەک تراکی سەرەکی ئەلبوومەکە ناسێندراوە.
 
سوبین، یەکێک لە ئەندامانی گرووپەکەیە و رایگەیاند، گرووپەکەیان پەیوەندی قوڵی لەگەڵ هەوادارانیاندا هەیە، ئەمەشی بەوە ناساندووە وەک ئەوەی باشترین هاوڕێت هەبێت و ئاگاداری گەشەسەندنی یەکدی بن هیوای بەختەوەری بۆ یەکدی بخوازن.
 
ئەو گرووپە لەلایەن بیک هیت ئینتەرتەینمەنتەوە دامەزرێنراوە و لە پێنج ئەندام پێکهاتووە، یەکەم بەرهەمیان لە 4ـی ئاداری 2019 بڵاوەکردەوە و دەنگدانەوەیەکی جیهانیی هەبوو و بەهۆیەوە چەندین خەڵاتی بەدەستهێنا.