به‌همه‌ن قوبادی بۆ پڕۆژەی نوێی سینەمایی پەنا بۆ فەرەنسا دەبات

02-03-2024
پەسار فایەق
نیشانەکردن بەهمەن قوبادی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

به‌همه‌ن قوبادی، فیلمسازی ناسراوی کورد، له پاریسی فه‌ره‌نسا، له‌گه‌ڵ ئان هیدالگۆ، سه‌رۆکی شاره‌وانی پاریس کۆبوووە و سه‌باره‌ت به سینه‌مای کوردی، هه‌روه‌ها کو‌لتوور و هونه‌ریی کوردستان گفتوگۆ کراوە. 
 
بەپێی راگەیێندراوێکی راگەیاندنی بەهمەن قوبادی کە کۆپییەکی بۆ رووداو نێردراوە، لە کۆبوونەوەکەدا هیدالگۆ، پشتیوانی خۆی بۆ کاری نوێی قوبادی ده‌ربڕی. 
 
لەلایەکی دیکەوە، بڕیارە ئه‌و سینه‌ماکاره کورده له‌گه‌ڵ وه‌زیری کو‌لتووری ئه‌م وڵاته‌ش کۆببێته‌وه. 
 
به‌همه‌ن قوبادی، سه‌باره‌ت به سینه‌مای کوردی، ئاماژه‌ی بۆ به‌وه کرد، فەره‌نسا له په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆیدا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان، گرینگی به بابه‌ته‌ کو‌لتووریی و هونه‌رییه‌کان داوە.
 
گوتیشی: "ئێستا له هه‌رێمی کوردستان زۆرتر گرینگی به پڕۆژه‌کانی بیناسازیی و چاککردنی رێگاوبان ده‌درێت که به بڕوای من زۆر پێویسته؛ به‌ڵام له‌وه گرینگتر، بابه‌ته‌ کو‌لتووریی و هونه‌رییه‌کانە، به‌ تایبه‌ت په‌روه‌رده‌ی منداڵان که ئێمه تێیدا زۆر لاوازین و هیوادارم له‌مه‌به‌دواوه فه‌ره‌‌‌نسا ئه‌و درگا هونه‌رییانه بکاته‌وه، به تایبه‌ت، هونه‌رمه‌ندانی کورد له باوه‌ش بگڕێت تاوەکو به‌رهه‌ماکانی خۆیان به ئاسووده‌یی به‌رهه‌مبێنن". 
 
به‌همه‌ن قوبادی به‌نیازه فیلمێکی سینه‌ماییە له‌سه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی کورد و کۆریا له فه‌ره‌نسا که سه‌رقاڵی کردنەوەی چێشتخانەیەکن.
 
قوبادی، له نوێترین پڕۆژه‌ی سینه‌مایی خۆیدا که‌ڵک له ئه‌کته‌ره‌ فه‌ڕ‌ه‌نسی و وڵاتانی دیکه‌ی ئه‌ورووپا وه‌رده‌گرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە