خەڵاتی گێرشوێنی کتێبخانەی کۆنگرێس بەخشرایە جۆنی مێچڵ

رووداو دیجیتاڵ

لە رێوڕەسمێکدا لە واشنتنی ئەمریکا، خەڵاتی گێرشوێنی کتێبخانەی کۆنگرێس، بەخشرایە جۆنی مێچڵ، گۆرانیبێژی و ئاوازدانەری کەنەدی تەمەن 79 ساڵ.
 
لە رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک گۆرانیبێژ ئامادەبوون و لە کۆنسێرتێکدا گۆرانییان پێشکێشکرد، لەوانە جەیمس تایلۆر و مارکۆس مامفۆرد و ئەو گۆرانیانە پێشکێشکران کە لەلایەن مێچڵ ئامادەکرابوون.
 
جۆنی مێچڵ، لە 7ـی تشرینی دووەمی 1943 لە کەنەدا لەدایکبووە، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شێوەکارە، دەستپێکی کاری هونەریی، گۆرانیگوتن بوو لە یانەکانی شەوان، لە 1965 رووی لە ئەمریکا کرد و لە رێگەی گۆرانیی 'Urge for'، 'Going' و 'Chelsea Morning' ناوبانگی پەدایکرد.
 
ئەو گۆرانیبێژە یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی لە 1968 بڵاوکردەوە و لە باشووری کالیفۆرنیا جێگیربوو، 'Big Yellow Taxi' و 'Woodstock' لە گۆرانییە بەناوبانگەکانییەتی.
 
لە 1971 ئەلبوومێکی گۆرانیی بەناوی 'Blue' بڵاوکردەوە و وەک بەهێزترین ئەلبوومی ئەو هونەرمەندە دەناسرێت، لە 2007 ئەلبوومێکی گۆرانیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە دوایین ئەلبوومیەتی.