خەڵاتی گێرشوێنی کتێبخانەی کۆنگرێس بەخشرایە جۆنی مێچڵ

02-03-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن جۆنی مێچڵ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رێوڕەسمێکدا لە واشنتنی ئەمریکا، خەڵاتی گێرشوێنی کتێبخانەی کۆنگرێس، بەخشرایە جۆنی مێچڵ، گۆرانیبێژی و ئاوازدانەری کەنەدی تەمەن 79 ساڵ.
 
لە رێوڕەسمەکەدا ژمارەیەک گۆرانیبێژ ئامادەبوون و لە کۆنسێرتێکدا گۆرانییان پێشکێشکرد، لەوانە جەیمس تایلۆر و مارکۆس مامفۆرد و ئەو گۆرانیانە پێشکێشکران کە لەلایەن مێچڵ ئامادەکرابوون.
 
جۆنی مێچڵ، لە 7ـی تشرینی دووەمی 1943 لە کەنەدا لەدایکبووە، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شێوەکارە، دەستپێکی کاری هونەریی، گۆرانیگوتن بوو لە یانەکانی شەوان، لە 1965 رووی لە ئەمریکا کرد و لە رێگەی گۆرانیی 'Urge for'، 'Going' و 'Chelsea Morning' ناوبانگی پەدایکرد.
 
ئەو گۆرانیبێژە یەکەم ئەلبوومی گۆرانیی لە 1968 بڵاوکردەوە و لە باشووری کالیفۆرنیا جێگیربوو، 'Big Yellow Taxi' و 'Woodstock' لە گۆرانییە بەناوبانگەکانییەتی.
 
لە 1971 ئەلبوومێکی گۆرانیی بەناوی 'Blue' بڵاوکردەوە و وەک بەهێزترین ئەلبوومی ئەو هونەرمەندە دەناسرێت، لە 2007 ئەلبوومێکی گۆرانیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە دوایین ئەلبوومیەتی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یوسف لەکاتی میوزیکژەنین و گۆرانیگوتندا.

چیرۆکی هونەرمەندێکی کریستیانی کوردستانی لە فەرەنسا؛ 'چارەنووسی ئێمە و کورد یەکە'

سەمیر یوسف میوزیکژەن و سترانبێژ، ماوەی 42 ساڵە لە شاری پاریس لە فەرەنسا ژیان بەسەردەبات و هەموو ئەوکاتەشی بە میوزیک و کاری هونەری بەسەر بردووە. سەمیر کریستیانە و خەڵکی گوندی بێسپنێیە و لەوێ لەدایکبووە کە نزیکە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل لە نزیک رووباری خاپوور لە سلۆپی. وەک خۆی دەڵێت: "ئێمە شرناخین کە پێشتر سەر بە مێردین بوو، بەڵام ئێستا شرناخە" و دەشڵێت، "ناوەکەم بە بە زمانی ئاشووری و کلدانی سەمیر یەوسفە".