دەیڤید کرۆسبی لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دواییکرد

02-02-2023
پەسار فایەق
دەیڤید کرۆسبی، هونەرمەندی ئەمریکی
دەیڤید کرۆسبی، هونەرمەندی ئەمریکی
نیشانەکردن دەیڤید کرۆسبی

شرۆڤە

A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەیڤید کرۆسبی، گۆرانیبێژ رۆک و ئاوازدانەری ئەمریکی، لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
 
خوشکەزای کرۆسبی، ئەمڕۆ پێنجشەممە بە میدیاکانی ئەمریکای راگەیاندووە، کرۆسبی شەوی چوارشەممە 1ـی شوباتی 2023 کۆچی دوایی کردووە. 
 
کرۆسبی لە ساڵی 1994 دوای دەیان ساڵ لە بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر، چاندنی جگەری بۆ ئەنجامدرا و لە تەمەنی 70 ساڵیدا لە نەخۆشی شەکرە و ئاوسانی جگەری جۆری سی رزگاری بوو، هەروەها نەشتەرگەری دڵی بۆ ئەنجامدرا.
 
لە ساڵانی 1985 و 1986 بۆ ماوەی یەک ساڵ لە ویلایەتی تەکساس بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان و بەکارهێنانی چەک زیندانیکرا، دواتر سزاکەی هەڵوەشایەوە.
 
لە 2019ـدا، لە بەڵگەفیلمی 'David Crosby: Remember My Name' بەشداربوو کە لە بارەی ژیان و بەرهەمەکانی بوو و لەلایەن کامیرۆن کرۆوە بەرهەمهێنرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە