بیۆنسێ زنجیرە کۆنسێرتێک سازدەکات

02-02-2023
پەسار فایەق
نیشانەکردن بیۆنسێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بیۆنسێ لە دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبوومی گۆرانی 'Renaissance' بڕیارە لە مانگی ئازاری داهاتوودا، گەشتێکی هونەری دەستپێبکات و لە سەرانسەری ئەوروپا و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت و یەکەم وێستگەی لە سوێد دەبێت.
 
گەشتە هونەرییەکە لە لەندەن، پاریس، بارسێلۆنا و تۆرۆنتۆ بەرێوەدەچێت، دوای پشوودانێک لە 27ـی ئەیلوولی لە نیو ئۆرلینز کۆتایی دێت.
 
ئەو هونەرمەندە ماوەیەکی زۆرە گەشتی هونەری نەبووە، دوایین گەشتی هونەریی لە 2018 بوو لەگەڵ جەی زەی، راپەر و هاوژینی و دوایین گەشتی تاکە کەسیشی لە 2016 بووە.
 
بیۆنسێ، لە 4ـی ئەیلوولی 1981 لە دایکبووە، گۆرانیبێژ، تێکستنووسی گۆرانی و سەماکاری ئەمریکییە، سەرکەوتنەکانی وایکردووە ببێتە ئایکۆنێکی کولتووری.
 
ئەو هونەرمەندە لە کۆتایی نەوەدەکاندا ناوبانگێکی زۆری بەدەستهێنا و ئەندامی گرووپی کچانی 'Destiny's Child' بووە کە بەرهەمەکانی پڕفرۆشترینی گرووپی کچانن لە هەموو سەردەمێکدا.
 
بیۆنسێ، زیاتر لە دووسەت ئەلبوومی گۆرانیی لە جیهاندا فرۆشراون، یەکەم هونەرمەندە حەوت ئەلبوومی تاکە کەسییەکەی لە لیستی بەرهەمە پڕفرۆشەکانی 'بیلبۆرد 200'ـدا هاتووە.
 
ئەو گۆرانیبێژە جیهانییە، بەهۆی بەرهەمەکانییەوە 28 خەڵاتی گرامی، 26 خەڵاتی ڤیدیۆمیوزیکی ئێم تیڤی، 24 خەڵاتی 'NAACP'، 31 خەڵاتی 'BET' و 17 خەڵاتی میوزیکی سۆڵ تراینی وەرگرتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە