کازم ساهیر کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە
رووداو- هەولێر
هونەرمەندی ناوداری عێراقی کازم ساهیر ڤیدیۆکلیپێکی نوێ بەناوی "حدثينى" بڵاوکردەوە، کە شیعری ئەم گۆرانییە لەلایەن محەممەد بن راشد حاکمی دوبەی نووسراوە.
گۆرانی "حدثينى" سەرەتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکانی شێخ محەممەد بن راشد حاکمی دوبەی بڵاوکرایەوەو ئەم گۆرانییەشی پێشکەش بە هەموو ئافرەتانی جیهان کرد.
ئەم گۆرانییە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەیەکی زۆی هەبووە، چونکە محەممەد بن راشد جێگری سەرۆکی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی دوبەیە و بەشیعرێک پاڵپشتی لە کارەکانی کازم ساهیر کردووەو پشگیریشی لە ئافرەتان کردووە، ئەمەش بووەتە جێگای دڵخۆشی ئیماراتییەکان و هەوادارانی کازم ساهیر.