گالەری

01-11-2021
11 Photos

رووداو دیجیتاڵ 

رۆژی دووشەممە، 1-11-2021 لە گەلەری میدیا لە شاری هەولێر، پێشانگەی تایبەتی هونەرمەندی شێوەکار دڵشاد کوێستانی کرایەوە. لە پێشانگەکەدا 20 تابلۆ نمایشکرابوون کە هەموویان دەچوونە خانەی ئەبستراکتەوە. 
 
هونەرمەند دڵشاد کوێستانی ساڵی 1957 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە 
 
زیاتر لە 70 پێشانگەی لە 19 وڵات کردووەتەوە و خاوەنی چەندین خەڵاتی نێودەوڵەتییە لەوانە: 
 
- خەڵاتی زێڕین - بۆربۆن – لێس – باینس – فەرەنسا - 2002
- خەڵاتی سیلڤەر - ئەڤینیۆن – فەرەنسا - 2004
- خەڵاتی برۆنز - ئەڤیگنۆن ئینترپرێندرێ – فەرەنسا - 2003
- خەڵات چڤالیەر دی ئارت نیس – فەرەنسا - 2002
- خەڵاتی زیو ماریدین - پێرثویس - فەرەنسا - 2004
- خەڵاتی گۆڵدن - ساڵۆن بۆربۆن و میوانی شەرەف – فەرەنسا - 2010