هەیفا وەهبی هەمان جلوبەرگی جێنیفەر لۆپێز دەپۆشێت

رووداو- MBC

هەیفا وەهبی، خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی، هەمان جۆری جلوبەرگی جێنیفەر لۆپێز، خانمە گۆرانیبێژ و ئەکتەری ئەمریکی دەپۆشێت، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە کە لۆپێز پێنج ساڵ بەر لە ئێستا ئەم جلەی پۆشیوە.

هەیفا وەهبی، لە دوایین ئاهەنگیدا ئەم جلەی پۆشیبوو کە چەند رۆژێک پێش ئێستا لە ناوچەی گەشتیاری "مەراسی"ـی لە وڵاتی میسر بەڕێوەچوو.

لۆپێز، لە ساڵی 2010ـدا ئەم جلەی لە ئاهەنگێکدا لە شاری بیڤرلی هیڵز لە ئەمریکادا پۆشیبوو.
ئەمەش بۆ یەکەم جار نییە هەیفا لە جلوبەرگدا لاسایی ئەو گۆرانیبێژە جیهانییە دەکاتەوە و، لە چەندین بۆنە و ئاهەنگی دیکەدا ئەو جلانەی پۆشیویەتی، هەمان شێوەی جلەکانی جێنیفەر لۆپێز بوونە.