تەها قادر نوێترین بەرهەمی لە جەژنی قوربان بڵاودەکاتەوە

رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەند تەها قادر ئامادەکاری بۆ بڵاوکردنەوەی بەرهەمێکی نوێ بۆ جەژنی قوربان دەکات، لە رواندز کاری وێنەگرتن بۆ ڤیدیۆکلیپەکەی کراوە.
 
تەها قادر، لەبارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە رووداوی راگەیاند، بەرهەمەکە لە تێکست و ئاوازی مێڤانە و بیرۆکەی خۆیەتی و لە دەرهێنانی ئالان حوسێنە و لە جەژنی قوربان بڵاوی دەکاتەوە. 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ئەمە دەبێتە 19مین ڤیدیۆکلیپی و دووەم ڤیدیۆکلیپیەتی لە رواندز وێنەی دەگرێت، ئەمەش بەهۆی ئەو سرووشتە جوانەی کە هەیەتی. گوتیشی: "سیناریۆی بەرهەمەکە لەگەڵ سرووشتەکە دەگونجا".
 
هەروەها گوتی، گۆرانییەکە باس لە ئاکرێ، ئامێدی، زاخۆ و دهۆک و هۆزەکانی دەکات.
 
روونیشیکردەوە، ئەم بەرهەمە بەشێکە لە زنجیرە گۆرانییەک، بەشی یەکەمی لە بادینان بوو، دواتر دەچینە هەولێر و دوورووبەری، پاشان سلێمانی و دەرووبەری، دواجاریش لە کەرکووک دەبێت. 
 
تەها قادر، خەڵکی سۆرانی باشووری کوردستانە، چەندین گۆرانی و 19 ڤیدیۆکلیپی هەیە و بە ملیۆنان بینەریان هەیە، لەوانەش گۆرانی "هاوڕێ" کە بەرهەمێکی دوێتە لەگەڵ رۆمی هەرکی و زیاتر لە شەش ملیۆن بینەری هەیە، هەروەها گۆرانی "سێڤا سوور" کە زیاتر لە چوار ملیۆن بینەری هەیە.