دوایین زانیاری لە بارەی تەندروستی ناسر رەزازی

01-06-2016
دەرباز یونس
نیشانەکردن هونەری، نەخۆشی
A+ A-
رووداو – هەولێر

هونەرمەند ناسر رەزازی لە دوو رۆژی رابردوودا لە شاری سلێمانی نەشتەرگەریی بۆ ئەنجامدراوەو ئێستا لە ماڵەکەی خۆی پشوو دەدات، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری سلێمانیش دەڵێت، ئاگاتان لە ناسر رەزازی بێت بەر لەوەی بمرێت.

بابەکر دڕەیی، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری هونەری سلێمانی بە تۆڕی میدیایی (رووداو)ی راگەیاند، "نەشتەرەگەرییەکی ناسر رەزازی زۆر گەورە نییەو ئێستا باری تەندروستی جێگیرەو بەرەو باشبوون دەچێت".

دڕەیی دەشڵێت، "ئێوارەی ئەمڕۆ 01-06-2016 لە ماڵەکەی خۆی لە دوکان سەردانی رەزازیم کردووە، ئێستا تەندروستی باشە، بەڵام دەمەوێت بڵێم کە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار و خەڵکی ئاگایان لە هونەرمەندان و ناسری رەزازیش بێت وەک هونەرمەندێکی گەورە تا لە ژیاندا ماون و بەرلەوەی بمرن".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە