زە ویکێند دوای بڵاوکردنەوەی ئەلبوومەکەی گەشتێکی هونەری رادەگەیێنێت

01-02-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن زە ویکێند
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زە ویکێند، هونەرمەندی کەندی، ئەلبوومێکی نوێ بەناوی "Hurry Up Tomorrow" بڵاوکردەوە و گەشتێکی هونەری لە ئەمریکای باکوور راگەیاند.
 
ئەو هونەرمەندە گەشتە هونەرییەکە بەناوی "After Hours 'Til Dawn" لە 9ـی ئایاری 2025 دەستپێدەکات و ئامانجی ناساندنی ئەلبوومە نوێیەکەیەتی.  
 
گەشتە هونەرییەکە لە زۆربەی شارە سەرەکییەکانی ئەمریکای باکوور سازدەکرێت و بڕیارە گۆرانیبێژ و راپەری دیکەی لە بەشێک لە کۆنسێرتەکاندا بەشدار بن.
 
"Hurry Up Tomorrow" شەشەمین ئەلبوومی ئەو گۆرانیبێژ و راپەرەیە، لە 31ـی کانوونی دووەمی 2025 بڵاوکرایەوە و 22 تراک لەخۆدەگرێت.
 
زە ویکێند "The Weeknd"، لە 1990 لە کەنەدا لەدایکبووە، ناوی تەواوی ئەیبل ماکۆنن تێسفایە، لە کۆتایی 2010ـدا، بەرهەمەکانی بەناوی زە ویکێند لە یوتیوب بڵاوکردەوە، لە 2012 یەکەم ئەلبوومی گۆرانی بەناوی "Trilogy" بڵاوکردەوە، ساڵی دواتر یەکەم ئەلبوومی ستۆدیۆی بەناوی "Kiss Land" بڵاوکردەوە.
 
لە 2017ـدا ناوی لە لیستی ساڵانەی "فۆربس" بۆ گۆرانیبێژە پڕداهاتەکاندا هات، داهاتی لە ماوەی یەک ساڵدا 92 ملیۆن دۆلای ئەمریکی بوو. 
 
لەرێگەی بەرهەمەکانییەوە چەندین خەڵاتی بەدەستهێناوە، لەوانە دوو خەڵاتی گرامی، پێنج خەڵاتی میوزیکی ئەمریکی، 19 خەڵاتی میوزیکی بیلبۆرد، دوو خەڵاتی میوزیکی ئێم تی ڤی و بەربژێری خەڵاتی ئۆسکاریش بووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە