رووداو دیجیتاڵ
نانسی عەجرەم، هونەرمەندی لوبنانی، ئاهەنگێک بەبۆنەی رۆژی خۆشەویستی لە هەولێر دەگێڕێت کە بە رۆژی 'ڤالانتاین' ناسراوە.
وائیل ئەحمەد، رێکخەری ئاهەنگەکە، بە رووداوی راگەیاند، لە درێژەی ئەو ئاهەنگ و کۆنسێرتانەی بۆ هونەرمەندانی کورد و بیانی لە هەولێر سازی دەکەن، لە 14 ئەم مانگە ئاهەنگێک بۆ هونەرمەند نانسی عەجرەم ساز دەکەن. گوتیشی، لە ئاهەنگەکەدا هونەرمەند گوڵبژێرێک لە گۆرانییە بەناوبانگەکانی پێشکێش بە هەوادارانی دەکات.
نانسی عەجرەم ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە، تێیدا ئاماژەی بە ئاهەنگەکەی لە هەولێر کردووە و دەڵێت،
لە 14ـی شوبات دیداری لەگەڵ هەوادارانی لە هەولێر دەبێت، شەوێک هەمووی گۆرانی و خۆشی دەبێت و خۆشەویستی زۆر کۆیان دەکاتەوە.
بڕیاربوو لە 16 تشرینی دووەمی 2023 ئاهەنگێک بۆ نانسی عەجرەم، هونەرمەندی لوبنانی لە هەولێر سازبکرێت، بەڵام ئاهەنگەکە بەهۆی شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دواخرا و بە گوتەی رێکخەرانی کە ئەوکات بە رووداویان راگەیاندبوو،
'تجي ننبسط' نوێترین ڤیدیۆکلیپی نانسی عەجرەمە کە لە 8ـی ئابی 2023 بڵاوکرایەوە و زیاتر لە 31 ملیۆن بینەری لە یوتیوب هەیە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ