ئەنوەر قەرەداخی بەردەوامە لە کارە هونەرییەکانی

02-02-2015
جەمال ئەحمەد جەمیل
جەمال ئەحمەد جەمیل
رووداو
رووداو
نیشانەکردن ئەنوەر قەرەداخی
A+ A-
رووداو - سلێمانی

ئەنوەر قەرەداخی، لە گەشتێكی وڵاتی لوبناندا بەهۆی كەوتنەوە دەست و قاچی دەشكێت، بەڵام ئەو رووداوە ئەم هونەرمەندەی بەتەواوی لە هەموو شتێك دانەبڕیوە، چونكە ئەو بەگەشبینییەوە رۆژانە بەعارەبانەكەی خۆی دەكات بە ستۆدیۆكەیدا بۆ تەواوكردنی كارە تەواونەكراوەكانی.

خەرمانی كارەكانی جێگەی خۆشەویستی و شانازییە بۆ گرووپی كیژانی سلێمانی، لەگەڵ ئەوەشدا نەخۆشكەوتنی ئەم هونەرمەندە، نائومێدی نەكردوون، لە گەڕانەوەی بۆ نێو گروپەكەیان.

قەرەداخی، خۆی بەدابڕاو نازانێت لەكارە هونەرییەكانی و  بێهیواش نییە لە جووڵەی دەستەكانی، بۆ ژەنینی ئاوازەكانی گۆرانی، لەسەر تەختەی شانۆكان لەگەڵ گروپی كیژانی سلێمانی.

هەرچەندە ئەو هێشتا تەندروستی مەترسیدار نییە، بەڵام دەیەوێت لەگەڵ موزیكدا كۆتایی بەژیان بێنێ‌.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە