بەڤیدیۆ.. ئێلیسا لە كاتی گۆرانیگوتندا بەردەبێتەوە

 رووداو – هەولێر

گۆارنیبێژی لوبنانی، ئێلیسا لەكاتی گۆرانیگوتندا لە یەكێك لە ئاهەنگەكانی سەری ساڵ لە هۆتێلی حەبتور جەرائید لە دوبەی، تووشی رووداوێكی نەخوازراوبوو و بەربووەوە.

لە كاتێكدا ئێلیسا گۆرانی "بتمون" ی دەگوت، پێڵاوەكەی لە وایەری بڵندگۆكان گیربوو و بەهۆیەوەش بەربووەوە، بەڵام ئەو بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵانە رەفتاری كرد و دەستی بە پێكەنینكرد، بەرپرسانی شانۆكەش خێرا بەهانایەوە چوون و بەرزیانكردەوە.

ڤیدیۆكە بەشێوەیەكی فراوان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەوە و خەڵكیش باسی ئەوەدەكەن، كە ئێلیسا سەرخۆش بووە بۆیە هاوسەنگی لەدەستداوە و هۆكارەكە وایەر نەبووە.