رووداو دیجیتاڵ
بازاڕە داراییەکانی جیهان کاردانەوەی بەپەلەیان پێشانداوە بە پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت؛ هەروەها کوشتنی ئیسماعیل هەنییە لە تاران.
نرخی نەوتی برێنت 39 سەنت بەرزبووەوە و بە 79 دۆلارو 2 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 52 سەنت بەرزبووەوە بە 75 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی نەوتی برێنت دابەزیبوو بۆ 78 دۆلار و نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بە 75 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا کە کەمترین ئاستییەتی لە ماوەی حەوت هەفتەی رابردوودا.
بەو پێیەش بە تەنیا لە رۆژی سێشەممە نرخی نەوت 1.4%ی بەهای خۆی لەدەستدا.
گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست پەرەی سەندووە و سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، بەهۆی هێرشێکی درۆنیی ئیسرائیل، ئیسماعیل هەنییە و پاسەوانێکی کوژراون.
هەروەها ئیسرائیل رایگەیاندووە، لە لوبنان فواد شوکر، فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی حیزبوڵڵای لوبنانی کوشتووە.
تۆنی سایکامۆر، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (IG) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "نیگەرانی لە کەمبوونەوەی خواستی چین نرخی نەوتی دابەزاندووە، بەڵام گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست رۆژی چوارشەممە پاڵپشتی بۆ نرخ نەوت دروستکردووە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ