پێشبینییەكانی هەڵاوسان لە توركیا بەرزدەبنەوە
رووداو - AFP
توركیا پێشبینییەكانی خۆی لەبارەی رێژەی هەڵاوسان بۆ كۆتایی ساڵ لەرێژەی 5.2% بۆ 6.2% بەرزدەكاتەوە.
ئەردیم باشجی، سەرۆكی بانكی ناوەندی توركیا، لەمیانەی بۆچوونەكانی لەبارەی خەمڵاندنی رێژەی هەڵاوسان لەكۆتایی ساڵی 2013 ئاماژەی بەوەداوە "رێژەكە بە نزیكەی یەك خاڵ بەرزدەبنەوە".
باشجی ئەوەشی باسكرد، كە ئەوان رەچاوی نرخی دراو و گۆڕانكارییەكانی نرخی نەوتیش لەبەرچاو دەگرن.
بانكی ناوەندی توركیا هەوڵێكی زۆر دەدات بۆ بەهێزكردنی بەهای لیرە، كە بەهۆی هەڵاوسانەوە لاوازبووە.
هاوكات پاشەكشێكردنی بەهای دراوی ناوخۆیی ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی خەرجییەكانی كەرەستە هاوردەكانو هۆكارێكە بۆ دروستبوونی هەڵاوسان لەكەرتی ئابووریدا.
هەفتەی رابردوو بانكی ناوەندی ئەو وڵاتە، نرخی سوودی لەسەر قەرزە كورتخایەنەكان بەرزكردەوەو رێژەكەشی 0.75 خاڵی سەدی بووەو بەهای گشتیشی گەیشتە 7.25 %. كە ئەوەش لەچوارچێوەی پشتگیریی دراوە لەبەردەم هەڵاتنی سەرمایەی بیانی لە ناوخۆی توركیا .
لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا ئەو وڵاتە توانی بووژنەوەیەكی ئابووری بەهێز تۆمار بكات، سەڕەرای ئەو قەیرانە نێودەوڵەتییەی ئابووریی جیهانی گرتەوە، بوژانەوەی توركیا لەساڵی 2010 و 2011 رێژەی 8%ی تێپەڕاند.
ئەو بووژانەوەیەی كە لەچەند ساڵی رابردوودا توركیا تۆماری كرد، گۆڕانكارییە ئابوورییەكان زۆر بەهێز لێی هەڵگەڕانەوە، بەتایبەت دوای بڕیارەكەی یەدەگی فیدراڵی ئەمریكی لە راگرتنی پشتگیری دارایی جیهانی.حكومەت پێشبینی ئەوەشی كردووە ئەمساڵ بوژانەوەی گشتی بەخاوی بگاتە 4%.