وەزارەتی دارایی ناوی نزیکەی 4 هەزار فەرمانبەری داوەتە TBI

31-05-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەرێمی کوردستان سێیەم لیستی ناوی فەرمانبەرانی بۆ بانکی (TBI) نارد، تاوەکو مووچەکانیان بە بانکی بکات، بەوەش تاوەکو ئەمڕۆ زانیاریی سێ هەزار و 387 فەرمانبەر نێردراون. ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەشی لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، گەیشتووەتە 400 هەزار مووچەخۆرا.
 
رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دارایی لیستەکەی بۆ بانکی بازرگانیی عێراق - TBI نارد و دەڵێت، زانیاریی دوو هەزار و 557 فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانە. 
 
هەنگاوەکە لە چوارچێوەی پرۆسەی بەجێکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی دارایی دەڵێت، لە رێگەی هەژماری منەوەیە. 
 
وەزارەتەکە ئاماژە بۆ ئەوەشدەکات، لە ناردنی لیستی زانیاریی مووچەخۆران بۆ بانکەکە بەردەوام دەبێت و بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندیی عێراق پەسندی کردووە هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.
 
لە ماوەی سێ هەفتەی رابردودا وەزارەتی دارایی و ئابووری داتا و زانیاری بە سێ لیست بۆ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی(TBI) ناردووە، لیستی یەکەم 368 فەرمانبەر، لیستی دووەم 453 فەرمانبەر، لیستی سێیەم دوو هەزار و 557  فەرمانبەر بوون.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت، چاوەڕوانن بانکی (TBI) بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات و قۆناخ بە قۆناخ کارتی بانکی بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە.
 
هاوکات پڕۆژەی هەژماری من لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ناوی 400 هەزار مووچەخۆر لە پڕۆژەکەدا تۆمارکراون.
 
پڕۆژەی "هەژماری من"، پڕۆژەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، بەپێی حکومەت ژمارەی بانکە بەشداربووەکانی پڕۆژەکە بەردەوام لە زیادبووندان کە تائێستا بریتین لە حەوت بانک، ئەوانیش: بانکی بەغدا، BBAC، CIHAN bank، بانکی عێراقیی ئیسلامی بۆ وەبەرهێنان و گەشەپێدان، بانکی ئەهلیی عێراقی ، RT BANK، بانکی عێراقی بۆ بازرگانی TBI." 
 
مانگی شوباتی 2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی "هەژماری من"ـی راگەیاند. بەپێی حکومەت، "بەهۆی ئەو دەستپێشخەرییەوە، فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، خانەنشینان و هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی پارێزراو و شەفاف لە رێگەی تۆڕێک لە ئامێری پارەڕاکێشان (ATM)ەوە کە زیاتر لە هەزار بنکە لە تەواوی هەرێمی کوردستان دادەنرێت، دەتوانن دەستیان بە مووچەکانیان بگات. ئەوەش ئاسانکاری دەکات بۆ دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان، لەوانەش قەرز، پاشەکەوتکردن و پارەدانی دیجیتاڵی."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەوەندەر

کشتوکاڵی ورمێ: یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەر لە جووتیاران كڕدراوە

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئەم ساڵ نزیکەی یەک ملیۆن و 240 هەزار تۆن چەوەندەری بەرهەمهێندراوی پارێزگاکە لەلایەن کارگەکانی قەند و شەکرەوە کڕدراوە