رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری باجی كۆمپانیاكان لە سلێمانی دەڵێت، لەسەری ساڵی نوێوە سیستمی وەرگرتنی باجی كۆمپانیاكان گۆڕانكاری بەسەردا دێت و گۆڕانكارییەكەش لە "بەرژەوەندی" خاوەن كۆمپانیاكان دەبێت.
ئاشتی عەلی، بەڕێوەبەری باجی كۆمپانیاكانی سلێمانی رۆژی چوارشەممە 30-11-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەنیازن لەسەری ساڵی 2023ەوە گۆڕانكاری لە سیستمی وەرگرتنی باجی كۆمپانیاكان بكەن. گوتیشی: "سیستمەكە بەو جۆرەی لێدێت خاوەنی كۆمپانیاكە بودجەی خۆی دەهێنێت و دواتر لیژنەیەك وردبینی لە بودجەکە دەكات و لەسەر قازانجی كۆمپانیاكە باجی 15% وەردەگیرێت."
بەڕێوەبەری باجی كۆمپانیاكانی سلێمانی باس لەوەش دەكات، بە جێبەجێ كردنی ئەو سیستمە گلەیی و گازەندەی كۆمپانیاكان كەمدەبێتەوە، چونكە هیچ پاساوێک نامێنێ كە بگوترێ قازانجیان نەكردووە و باجیان لێوەرگیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ