نرخی زێڕ بەرزبووەوە و ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد

دوێنێ کاژێر 07:26
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نرخی زێڕ ئاستێکی نوێی مێژوویی تۆمارکرد و یەک ئۆنسەی 2780 دۆلاری تێپەڕاند.
 
بەپێی شرۆڤەکاران، ناڕوونییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، هاوکات لەگەڵ گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی زیاتری رێژەی سوودی بانکی، بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
 
نرخی یەک ئۆنسە زێڕ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە 2782 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. لە دوێنێوە یەک ئۆنسەی زێڕ، زیاتر لە 40 دۆلار بەرزبووەتەوە.
 
پیتەر گرانت، جێگری سەرۆکی کۆمپانیای (زانێر مێتاڵ) کە تایبەتە بە مامەڵەی کانزاکان، رایگەیاند، "مەترسییە جیۆسیاسییەکان لەناو بازاڕدا تەشەنەیان کردووە."
 
گرانت پێیوایە، هاوکات لەگەڵ ناڕوونییەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا، بارودۆخی ژاپۆنیش ناڕوونە دوای ئەوەی لە ئەنجامی هەڵبژاردنی گشتی لەو وڵاتەدا هیچ کام لە پارتە سیاسییەکان زۆرینەی دەنگەکانیان بەدەست نەهێناوە. ئەوەش بازرگانانی بەرەو کڕینی زێڕ هانداوە.
 
نرخی زێڕ تاوەکو ئێستا لە ئەم ساڵدا بە تەنیا بەڕێژەی 34٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
لەلایەکی دیکەوە 98٪ـی بازرگانان ئێستا پێیانوایە لە کۆبوونەوەی مانگی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا، سوودی بانکی بەڕیژەی .0.25٪ـی دیکە کەم دەکرێتەوە.
 
هان تان، شرۆڤەکارێکی دیکەی بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئیگزێنێتی گرووپ)ـە، دەڵێت، "ئاراستەی نرخی زێڕ بەرەو بەرزبوونەوەیەوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا نرخی زێڕ ئاستی 2800 دۆلار بە ئاسانی بەدەست دەهێنێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

نرخی نەوت کۆتایی بە دابەزینە گەورەکانی چەند رۆژی رابردووی هێنا

یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور، 21 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.