بەشێک لە جووتیارانی ئەفغانستان لەبری گەنم و جۆ، حەشیش دەچێنن

30-10-2021
دڵزار زوبێر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ناوچەی پەنجوایی سەر بە شاری قەندەهاری ئەفغانستانە. ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئەو ناوچەیە حەشیش دەچێنن. غوڵام عەلی یەکێکە لەو جووتیارانەی کە لەسەر رووبەری 8 هێکتار زەوی حەشیشی چاندووە.
 
هەرچەندە تاڵیبان بانگەشەی ئەوە دەکات کە پلانیان هەیە بۆ ئەوەی ماددەی هۆشبەر لە ئەفغانستان نەهێڵن و چاندنی حەشیش قەدەخە بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەنگاوێکی جیددیان لەوبارەیەوە نەهاوێشتووە. 
 
غولام عەلی دەڵێت، "چاندنی حەشیش زۆر باشە. قازانجەکەی لە هەر بەرهەمێکی دیکەی وەکو گەنم و گەنمەشامی باشترە. قاچاخچییەکان بەرهەمەکانمان بە نرخێکی باش لێدەکڕن. من دەتوانم ئەفیۆنیش بچێنم، بەڵام ئێستا ماددەی کیمیایی بە نرخترن. بۆیە پێموایە خەڵک زیاتر حەشیش دەچێنن." 
 
لە سەردەمی حکومەتی پێشووی ئەفغانستاندا چاندنی حەشیش سنووردارتر بوو، بەگوتەی خۆیان جووتیاران بۆ هەر کیلۆیەک حەشیش 17 دۆلاریان بە بەرپرسان دەدا بۆ ئەوەی رێگەیان بدەن بیچێنن. دوای مانگێکی دیکە وەرزی لێکردنەوەی حەشیشە. لەدوای لێکردنەوەی، دەگوشرێت و گەرمدەکرێت بۆ ئەوەی زەیتێکی لێدەربکەن کە دوای وشکبوونی وەکو هەویرێکی لێدێت کە وەکو حەشیش دەناسرێت.
 
قاچاخچیی ماددەی هۆشبەر، هەر کیلۆیەکی حەشیش بە 60 دۆلار لە جووتیاران دەکڕن و دواتر بەنێو ئێران، پاکستان و هیندستاندا بڵاویدەکەنەوە. 
 
پارێزگاری قەندەهاریش کە سەر بە حکومەتەکەی تاڵیبانە دەڵێت، چەند کەسێکیان لەسەر بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکردووە.
 
حاجی محەممەد یوسف وەفا، پارێزگاری قەندەهارە و دەڵێت، "شەڕی ئێمە بەرامبەر ماددەی هۆشبەر بەردەوامە. لە مانگی رابردوودا زیاتر لە هەزار کەسمان دەستگیرکردووە کە ئالوودەی ماددەی هۆشبەر بوون و هەوڵمانداوە حەشیش و ئەفیۆن نەهێڵین و خەڵکیش لە قاچاخچییەکان دووربخەینەوە. ئێمە رێگە بە جووتیاران نادەین بیچێنن." 
 
لە 15ـی مانگی ئابی ئەمساڵ تاڵیبان دەستی بەسەر کابوولدا گرت و دەسەڵاتی ئەفغانستانی گرتە دەست. دواتریش ئەمریکا بە تەواوەتی هێزەکانی لەو وڵاتە کشاندەوە. کە ئەمەش بووە جێی رەخنەی وڵاتانی جیهان و لەو کاتەشەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوی لەسەر هەنگاوەکانی تاڵیبانە بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا تاڵیبان ئەو کردەوانەی لە ساڵەکانی 1996 تا 2001 ئەنجامیان دەدان، دووبارە دەکاتەوە یاخود نا.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.