دۆلارێک بە 18.53 لیرە مامەڵەی پێوەدەکرێت

30-09-2022
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەهای دراوی نیشتمانیی تورکیا لە بەرامبەر دۆلار و دراوە بیانییەکانی دیکە لە سەرەتای مانگی ئایارەوە لەدابەزیندایە و ئەمڕۆ ژمارەیەکی پێوانەیی لە لەدەستدانی بەهاکەی تۆمارکرد. 
 
رۆژی هەینی 30ی ئەیلوولی 2022، لە بۆرسەکانی تورکیا لیرەی تورکی ژمارەیەکی پێوانەیی نوێی لە دابەزین تۆمارکرد بە جۆرێک بەهای یەک دۆلاری ئەمریکی گەیشتە 18.56 لیرە و دواتر لە 18.53 لیرە جێگیربوو؛ هەروەها یەک یۆرۆ بە 17.78 لیرە و یەک پاوەندی ئیستەرلینیش بە 19.87 لیرە مامەڵەی پێوەکرا. 
 
لە سەرەتای ئایاردا یەک دۆلار بەرامبەر بوو بە 16.30 و یەک یۆرۆش بەرامبەر بوو بە 17.45 یۆرۆ بوو. ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە، ئەنجوومەنی سیاسەتی نەختینەیی دراوی بانکی ناوەندیی تورکیا دوای نیوەڕۆی رۆژی 22ی ئەیلوولی 2022 نۆیەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵی بە سەرۆکایەتی شەهاب کاڤجیئۆغڵو، سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەنجامدا. 
 
بانکی ناوەندیی تورکیا بڕیاریدا بە کەمکردنەوەی سوودی بانکی بە رێژەی 1% و سوودی بانکی لە 13% بۆ 12% کەمکردەوە. بەر لە راگەیاندنی بڕیارەکە، یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18.38 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوە دەکرا، دوای راگەیاندنی بڕیارەکە لیرەی تورکی زیاتر بەهای لەدەستدا و یەک دۆلاری ئەمریکی بە 18.42 لیرە مامەڵەی پێوەکرا. 
 
پێشبینی ئابووریناسان ئەوە بوو بانکی ناوەندیی تورکیا لە نۆیەمین کۆبوونەی ئەمساڵیدا کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو سوودی بانکی لە 13٪دا بە جێگیری بهێڵێتەوە.  
 
سوودی بانکی لە تورکیا لە سەرەتای ساڵی 2021دا 17% بوو. بانکی ناوەندیی تورکیا لە 18ی ئاداری 2021دا ئەو رێژەیەی 17%ەوە بۆ 19% بەرزکردەوە و دواتر لە پێنج کۆبوونەوەدا ئەو رێژەیەی جێگیرکرد. 
 
لە 23ی ئەیلوولی 2021 بانکەکە رێژەی سوودی بانکی لە 19%ەوە بۆ 18% کەمکردەوە. لە 21ی تشرینی یەکەمی 2021دا رێژەی سوودی بانکی بۆ 16% و لە 18ی تشرینی دووەمیشدا رێژەکەی لە 16%ەوە بۆ 15% کەمکرایەوە. 
 
بانکی ناوەندیی تورکیا رۆژی 16ی کانوونی یەکەمی 2021 سوودی بانکی لە 15%ـەوە بۆ 14% کەمکردەوە و تاوەکو کۆبوونەوەی 21ی تەمموزی 2022 بۆ حەوتەمینجار لەسەر یەک سوودی بانکی لە رێژەی 14%دا بە جێگیری هێشتەوە.
 
بانکی ناوەندیی تورکیا رۆژی 18ی ئابی 2022 لە هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەمساڵدا رێژەی سوودی بانکی لە 14% ـەوە بۆ 13%  و لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆشدا رێژەکەی بۆ 12% کەمکردەوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی رێکخراوی بازرگانیی جیهانی لە جنێڤ. وێنە: AFP

عێراق تاوتوێی بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەکات

دوای زیاتر لە 16 ساڵ راوەستان، عێراق دانوستاندنەکانی بۆ بەئەندامبوون لە رێکخراوی بازرگانیی جیهانی دەستپێدەکاتەوە. بەڕێوەبەی گشتی پەیوەندییەکانی بازرگانیی دەرەکی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت: خۆیان بۆ کۆبوونەوەی سێیەم لەگەڵ تیمی تایبەت بۆ بەئەندامبوونی عێراق ئامادە دەکەن.