کۆکاکۆلا دەیەوێت دەستبەرداری چوار هەزار کارمەندی بێت

30-08-2020
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن کۆکاکۆلا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کۆمپانیای کۆکاکۆلا، نیازی خۆی بۆ هەڵوەشاندنەوەی کاری فەرمانبەران و کەمکردنەوەی ژمارەی یەکە چالاکەکانی راگەیاند، ئەمەش پاش دابەزینی ئاستی فرۆشی بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
 
ماڵپەری تۆڕی 'سی ئێن ئێن بزنس' ئاشکرایکرد، کۆمپانیاکە رایگەیاندووە کە کەمکردنەوە لە کارەکانی کۆمپانیاکە، دەرکردنی ئارەزوومەندانەی 4 هەزار کرێکار دەگرێتەوە، لەپێناو کەمکردنەوەی رێوشوێنەکانی دەرکردنی بەزۆری کرێکاراندا.
 
کۆمپانیاکە بڕیاریداوە پاداشتی هەر کرێکارێک بکات، ئەگەر خۆی ئامادەیی بۆ دەستلەکارکێشانەوە و هەڵوەشاندنەوەی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیاکە دەرببڕێت.
 
کۆمپانیاکە خۆی ژمارەی ئەو کارمەندانەی ئاشکرا نەکردووە کە بەنیازە کارەکانیان لێوەربگرێتەوە، بەڵام ئاشکرای کردووە هەنگاوی کەمکردنەوەی کرێکارەکانی، خەرجیی 350 - 550 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیاکە دەگێڕێتەوە لە سەرانسەری جیهاندا.
 
تاوەکو 31ی ئابی ساڵی رابردوو، کۆکاکۆلا لە جیهاندا کۆی 86 هەزار و 200 کارمەندی هەبوو، کە 10 هەزار و 100 کرێکاریان لە ئەمریکا بوون، بەڵام کۆمپانیاکە ویستی خۆی بۆ کەمکردنەوەی یەکەکانی بەرهەمهێنان راگەیاند، کە ئاشکرایکرد دەیەوێت کۆی یەکە بەرهەمهێنەرەکانی لە ئەمریکا، لە 17 یەکەی بەرهەمهێنانەوە کە بەسەر جوگرافیای جیاوازدا دابەشبوون، بۆ 9 یەکەی چالاک کەمبکاتەوە.
 
کۆمپانیاکە هێڵی سەرەکی بەرهەمهێنانی بریتییە لە خواردنەوەی کۆکاکۆلا، هەروەها بەرهەمەکانی وەک خواردنەوە وەرزشییەکان و قاوە و چا. کۆمپانیاکە دەیەوێت فراوانکردن لە هەندێک هێڵی دیکەی بەرهەمەکانیدا زیاد بکات، کە لەماوەی رابردوودا خواست لەسەریان زۆر بووە، وەک ئاوی گازی و خواردنەوە رووەکییەکان.
 
فرۆشەکانی کۆکاکۆلا لە نیوەی دووەمی ئەمساڵدا، بە رێژەی 28%دابەزینی بەخۆوەبینی و ئەوەش مانای کەمبوونەوەی داهاتی کۆمپانیاکەیە بەرێژەی 7.2 ملیار دۆلار.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی و بێریس ئیکینجی

مەسرور بارزانی و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا باسی هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کودستان و جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ لە هەولێر کۆبوونەوە، یەکێک لە بابەتەکانی گفتوگۆکانیان هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بوو.