پیشەسازیی چیمەنتۆ لە هەرێمی کوردستان
رووداو-هەولێر
33 ساڵ تەمەنی پیشەسازیی چیمەنتۆیە لە هەرێمی کوردستاندا، نیشتمانێک پڕاو پڕ لە کەرەستەی خاوی پیشەسازیی..
لە هەرێمی کوردستاندا 6 کارگەی چیمەنتۆ هەن کە 4320 هەلی کاریان دابینکردووە، کۆی سەرمایەی وەگەرخراو لەو کارگانە 2 ملیار و750 ملیۆن دۆلارە
کۆی گشتی کارگەکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستاندا 4010 کارگەن کە 37 هەزارو 659 هەلی کاریان دابین کردووە، کۆی سەرمایەی وەگەرخراو لەوکەرتەدا 4 ملیاو 630 ملیۆن دۆلارە..
واتە لەسەدا 11 ی کۆی هەموو ئەوانەی لە کەرتی پیشەسازییدا کار دەکەن لەم شەش کارگەیەدا کاریان دەست کەوتووە، هەروەها لە کۆی سەرمایەی وەگەڕخراوی سێکتەری پیشەسازیی لەسەدا 60ی لە کارگەکانی چیمەنتۆدا بەگەرخراون
لە هەولیر یەک کارگەی چیمەنتۆ هەیە، 760 هەلی کاری رەخساندووە، 340 ملیۆن دۆلاری تێچووە
لە سلێمانی 5 کارگەی چیمەنتۆن هەن 3 هەزارو 560 هەلی کاری رەخساندووە، بەسەرمایەی 2 ملیارو 410 ملیۆن دۆلاریش دووستکراون.
شەش کارگەی بەرهەمهێنانی چیمەنتۆ هەن لە هەرێمی کوردستان ئەم کارگانە لە توانایاندا هەیە 16 ملیۆن و500 هەزخار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمبهێنن، بەلام ئێستا 10 ملیۆن و700 هەزار تۆن بەرهەمدێنن بەرهەمدێنن، واتە لەسەدا 64ی ئەوەی لە تونایاندایە بەرهەمیدێنن..
هەرێمی کوردستان ساڵانە پێویستی بە 6 ملیۆن تۆن چیمەنتۆ هەیە ، ئەم کارگانەش 10 ملیۆن و700 هەزار تۆن چیمەنتۆ بەرهەمدێنن، واتە دەتوانن 100%ی پیداویستی هەرێمی کوردستان و ئەوەشی کە دەمێنێتەوە بەشی 16 لەسەدی پێداویستی عێراق دەکات لە چیمەنتۆ.
عێراقیش له دۆخی ئاساییدا پێویستی به 25 ملیون تهن چیمهنتۆ ههیه لە ساڵێکدا، بهڵام به بونی پڕۆژهکانی ئاوهدانكرنهوه ئەو بڕه زیاتر دەبێت و رەنگە بگاته نزیكهی 40 ملیون تهن.
توانای بەرهەمهێنانی کارگەکانی عێراق نزیكهی 22 ملیون تۆنە، واتە ئێستا دەتوانن پێداویستی ناوخۆ دابینبکەن.
یەکەم ئاو دووهەمیش چیمەنتۆ زۆرترین بەکارهێنانیان هەیە لە جیهاندا. ساڵانە جیهان پێویستی بە نزیکەی پێنج ملیار تۆن چیمەنتۆ هەیە، وڵاتی چین یهكهم بهرههمهێنهرهو بە تەنیا نزیكهی 2.5 ملیار تهن بەرهەمدەهێنێت..