کشتوکاڵی هەڵەبجە: ئەو سایلۆیەی دروست دەکرێت توانای کۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی دەبێت

30-06-2024
کارکردن لە سایلۆی هەڵەبجە. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
کارکردن لە سایلۆی هەڵەبجە. وێنە: حکومەتی هەرێمی کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە دەڵێت، ئەو سایلۆیەی ئەمڕۆ لە پارێزگاکە بەردی بناخەی دادەنرێت، توانای کۆگاکردنی 40 هەزار تۆن گەنمی دەبێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 30-06-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە هەڵەبجە و بەردی بناخەی سایلۆی پارێزگاکە دادەنێت. 
 
ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە لەوبارەیەوە بە سازگار سەڵاح، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەم سایلۆیە لەسەر رووبەری زیاتر لە 50 دۆنم زەوی دروست دەکرێت و توانای هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنمی دەبێت."
 
تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی 25 ملیار دینارە. ستار مەحموود ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ سایلۆکەدا 10 کۆگای هەڵگرتنی خواردەمەنییەکانیش دروست دەکرێن. 
 
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەش کرد: "دروستکردنی سایلۆکە سوودێکی زۆری بۆ پاراستن و تەندروست هەڵگرتنی 40 هەزار تۆن گەنم بۆ ماوەی ساڵێک یان دوو ساڵ دەبێت."
 
پێشتریش لە 22-02-2024 مەسرور بارزانی سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی کرد و جگە لە دانانی بەردی بناخەی پردی تووەقوت، پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێلی ژمارە هەڵەبجەیشی راگەیاند.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، سەرۆکوەزیران لە سەردانەکەیدا جگە لە دانانی بەردی بناخەی سایلۆکە، لەگەڵ نوێنەرانی دانیشتووان، جووتیارانی هەڵەبجە و شارەزوور کۆدەبێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەروازەی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکرێتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە 14ـی ئەم مانگەوە تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە گەشتیاران. لقی بانکەکانی رافیدەین و رەشیدیش بۆ ئەم مەبەستە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەکرێنەوە.