لیژنەی دەستپاکی و بەڕێوەبەری بانکەکان لەبارەی نەبوونی پارەی نەختینە کۆدەبنەوە

30-05-2022
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیاردەری لیژنەکەش دەڵێت، "پرسی سەرەکیی نەختینەیە لە بانکەکاندا کە بەمدواییانە گرفتی بۆ مووچەخۆران دروستکرد".
 
ئەمڕۆ دووشەممە 30.5.2022 هەڵکەوت ئەنوەر، بڕیاردەری لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی سێشەممە لە پەرلەمانی کوردستان، لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکان لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و سەرەتا لەگەڵ بەڕێوەبەری بانکەکانی پارێزگای هەولێر کۆدەبنەوە.
 
هەڵکەوت ئەنوەر گوتی، "لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسیارێک ئاراستەی بەڕێوەبەری بانکەکان دەکەین و زانیاریی تەواویان لێ وەردەگرین، بەتایبەتی لەبارەی هۆکاری نەمانی نەختینە لە بەشێک لە بانکەکانی سلێمانی".
 
لە سێ مانگی رابردوودا، مووچەی بەشێک لە فەرمانبەر و خانەنشینانی سنووری پارێزگای سلێمانی چەندین رۆژ دواکەوت، بەرپرسان هۆکارەکەیان بۆ نەبوونی پارەی نەختینە لە بانکەکان گەڕاندەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە