رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەست رووداو کەوتووە، رۆژی سێشەممە مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئەمڕۆ یەکشەممە 30-04-2023، لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە دەست تۆڕی میدیایی رووداو کەوتووە، رۆژی سێشەممە، 02.05.2023، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
لە کۆی نزیکەی 170 هەزار پێشمەرگە، نزیکەی 44 هەزار پێشمەرگە لە چوارچێوەی 15 لیوای هاوبەشدا لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە رێکخراونەتەوە. هەر لیوایەک لە چوار فەوج کراوەتە سێ فەوج.
ئەمریکا مانگانە 20 بۆ 25 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە دەنێرێت، ئەو پارەیەش بۆ 13 لیوایە و نزیکەی 30 هەزار پێشمەرگە لێی سوودمەند دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ