راوێژکارێکی وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ رووداو: ئەنجامی گفتوگۆکانی شاندی هەرێمی کوردستان و عێراق باش بوون

30-03-2023
نەهرۆ محەممەد
نیشانەکردن نەوتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ  

بەرپرسێکی وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیێنێت کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ بەردەوامن و ئەنجامی گفتوگۆکانیش "باش" بوون.  
 
عەبدولباقی خەلەف، راوێژکاری وەزارەتی نەوتی عێراق، رۆژی پێنجشەممە 30-03-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ بەردەوامن، ئەنجامی گفتوگۆکانیش باش بوون و لێکتێگەیشتن هەیە".
 
هەر ئەمڕۆ بەرپرسێک لە وەزارەتی نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، عێراق نایەوێت لە بەشی هەناردەکردنی نەوتەکەی زیان بکات. ئەگەر ئەو نەوتە رابگیرێت، زیانی بۆ هەموو وڵات دەبێت، بۆیە پێویستە ئەو بابەتە بەشێوەیەکی ئەرێنی چارەسەر بکرێت، کە لە بەرژەوەندیی هەموواندا بێت.
 
ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بەوەشکرد، بابەتەکە ئەوەیە کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) نەوتەکە دەفرۆشێت و چاودێری ئەو کارە دەکات. "پەنا بەخوا ئەو بابەتە چارەسەر دەبێت، گرژی و ئاڵۆزی دروست نابێت، نەوتی هەرێمی کوردستان هەر بەم شێوەیەی ئێستا راناگیرێت، چارەسەر دەکرێت و هەناردەکردن دەستپێدەکاتەوە". 
 
شەوی هەینی، 24-3-2023، میدیا جیهانییەکان ئاشکرایان کرد، حکومەتی تورکیا بڕیاری دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتیی بە عێراق راگەیاندووە و تێیدا گوتوویەتی "دادگەکە بە سوودی عێراق بڕیاری داوە"، هەروەها گوتوویەتی: "ئەنقەرە بڕیاریداوە چیدیکە بەبێ رەزامەندی و مۆڵەتوەرگرتن لە حکومەتی فیدراڵیی عێراق، رێگە بە کەشتییە نەوتییەکان نەدات لە بەندەری جەیهانەوە بەرەو بازاڕەکانی جیهان بەڕێبکەون".
 
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا دوو جار شاندی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە سەردانی بەغدای کردووە، لەگەڵ وەزارەتی نەوت و کۆمپانیای سۆمۆ کۆبووەتەوە، بەڵام تائێستا نەگەیشتووەنەتە رێککەوتنی فەرمی. 
 
لە درەنگانی شەوی 28-3-2023، کۆمپانیای DNOـیی نەرویجی، کە رۆژانە 107 هەزار بەرمیل لە تاوکێ و پێشاپوور بەرهەمدەهێنێت، رایگەیاند، دەستدەکەن بە داخستنی بیرەکانیان، بە دوای ئەویشدا چەند کۆمپانیایەکی دیکە راگەیێنراویان لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە، کە بەهۆی نەبوونی شوێنی عەمبارکردن و بەهۆی وەستاندنی هەناردەکردنی نەوت، بیرە نەوتەکان دادەخەن تاوەکو هەناردەکردن دەستپێدەکاتەوە.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ نرخی یەک ئۆنسە زێڕ بەڕیژەی 0.3٪ بەرزبووەوە

چوار رۆژە نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە؛ یەک ئۆنسە بە 2667 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا

نرخی زێڕ بۆ ماوەی چوار رۆژە بەردەوامە لە بەرزبووەنەوە، فراوانبوونی زیاتری جەنگی نێوان ئۆکراینا و رووسیا، خواستی لەلایەن وەبەرهێنەرانەوە بۆ کڕینی کانزای زەرد زیادکردووە.