نرخی زێڕ بەرزترین ئاستی مێژوویی تۆمار کرد

30-01-2025
محەممەد رەحمان @Muhamma98676674
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی زێڕ ئەمڕۆ زیاتر لە 30 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە بەرزترین ئاستی مێژوو.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەر ئۆنسەیەک زێڕ 35 دۆلار بەرزبووەوە گەیشتە 2797 دۆلار، بەوەش 2790 دۆلاری تێپەڕاند کە بەرزترین ئاست بوو پێشتر لە مێژووی مامەڵەکاندا تۆمارکرابێت..
 
نیگەرانی لە گرژییە بازرگانییەکان لەنێوان ئەمریکا لەگەڵ کەنەدا و مەکسیک ترسی بازرگانانی زیادکردووە.
 
دابەزینی نرخی دۆلار و سوودی سەر قەواڵە داراییەکانی گەنجینەی ئەمریکا هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخی زێڕن.
 
ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ چوارشەممە، بانکی ناوەندیی ئەمریکا رێژەی سوودی لە 4.5٪ هێشتەوە. هەر ئەمڕۆش حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند، لە چارەکی چوارەمی 2024ـدا ئابووریی وڵاتەکە 2.3٪ گەشەی کردووە، ئەوەش کەمترە لە چارەکی پێشووتر کە 3.1٪ بوو.
 
نیوەڕۆی ئەمڕۆش بانکی ناوەندیی ئەورووپا رێژەی سوودی لە 3٪ـەوە بۆ 2.75٪ کەمکردەوە. راشیگەیاند، ئەگەر هەیە رێژەکە زیاتر کەمبکەنەوە لە کۆبوونەوەکانی داهاتوو.
 
بانکی ناوەندی ئەمریکاش رایگەیاندووە، چاوەڕێی ئاماری نوێ دەکەن بۆ ئەوەی بزانن هەڵاوسان بە چ ئاراستەیەک دەڕوات. 
 
لە ئەگەری بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی ئۆنسە، ئەگەر هەیە نرخی مسقاڵی زێڕیش لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی کرانەوەیدا لە رۆژی شەممە بەرزببێتەوە.
 
بەپێی سەندیکای زێڕینگرانی هەرێمی کوردستان، ئێستا نرخی فرۆشتنی مسقاڵی زێڕ بەم شێوەیەیە: 
 
مسقاڵێک زێڕ عەیار 24=668,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 22=612,000
مسقاڵێک زێڕ عەیار 21=585,000
مسقاڵێک زێڕعەیار 18=500,000

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەت چیپە کوانتۆمییەکە

داهێنانێکی گەورە لە کوانتەم کۆمپیوتەر؛ مایکرۆسۆفت چیپی مایۆرانا 1 دەخاتەڕوو

بەپێی مایکرۆسۆفت، چۆن پێشتر سیمی کۆنداکتەرەکان بوونە هۆکار بۆ بەدیهێنانی کۆمپیوتەرە ئاساییەکانی ئێستا، مادەی (تۆپۆ کۆنداکتەریش) دەبێتە هۆکار بۆ ئەوەی کۆمپیوتەرە کوانتۆمییەکان بتوانن داتاکان بە قەبارەی 1 ملیۆن کۆبیتس پرۆسێس بکەن.