ئابووری

ئیلۆن مەسک، بەڕێوەبەری کۆمپانیای تێسلا لەکاتی پەردەلادان لەسەر نوێترین ئۆتۆمبێلی کارەبایی تێسلا، وێنە: GETTY
prev
next
رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیا تێسلا، راپۆرتی دارایی چارەکی چوارەمی کۆمپانیاکەی بڵاوکردەوە.
لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2024 دا کۆمپانیای تێسلا 25.17 ملیار دۆلار داهاتی هەبووە، کە بەراورد بە چارەکی چوارەمی ساڵی پێشتر، بەڕێژەی 2٪ داهاتەکانی بەرزبوونەتەوە.
پوختەی قازانجی کۆمپانیای تێسلا لەو ماوەیەدا 2.32 ملیار دۆلار بووە ئەمەش بەڕێژەی 71٪، کەمتر بووە لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2023.
تێسلا لە چارەکی چوارەمی 2023 دا 5.9 ملیار دۆلار قازانجی کردبوو.
داهاتی بەشی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیای تێسلا لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2024 دا 19.8 ملیار دۆلار بووە، بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2023، بەڕێژەی 8٪ دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
کۆمپانیای تێسلا رایگەیاندووە؛ دابەزاندنی نرخی ئۆتۆمبێلەکانی جۆری (مۆدێل 3) و ( مۆدێل Y) و جۆرەکانی دیکەی کۆمپانیاکە، هۆکاری دابەزینی داهاتی بەشی ئۆتۆمبێلیان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ