سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: پێمان گوتراوە سبەی یان دوو سبەی یەک تریلیۆن دینار لە بەغداوە دێت
رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێمان گوتراوە کە سبەی یان دوو سبەی یەک تریلیۆن دینار لە بەغداوە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12ـی مووچەخۆران دەنێردرێت"
سەرچاوەکە گوتیشی، 430 ملیار دیناری تەواوکەری مووچەی مانگی 11یە و 570 ملیار دینارەکەی دیکەیش بۆ مووچەی مانگی 12یە.
رۆژی 03-11-2024 لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا، تاوەکو وردبینی تێدا بکرێت.
رۆژی 16-12-2024، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە.
هەرێمى کوردستان مانگانە پێویستى بە 988 ملیار دینارە بۆ مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.