بایراکتار: گابار ساڵانە دوو ملیار دۆلار بە ئابووریی وڵاتەکەمان دەبەخشێت

29-12-2024
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا دەڵێت، ئەو نەوتەی لە چیای گاباری پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بەرهەم دێت، ساڵانە دوو ملیار دۆلار بە ئابووریی تورکیا دەبەخشێت.
 
ئاڵپئارسڵان بایراکتار، وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا لە گوتارێکدا لە پارێزگای نەوشەهیری تورکیا گوتی، ناوچەی گاباریان کردووەتە پایتەختی نەوت و وزەی وڵاتەکەیان.
 
وەزیری وزە و سامانە سرووشتییەکانی تورکیا راشیگەیاند "بەرهەمهێنان لە دوو ساڵدا لە گابار رۆژانە 70 هەزار بەرمیلی تێپەڕاندووە. گابار ساڵانە دوو ملیار دۆلار بە ئابووریی وڵاتەکەمان دەبەخشێت." 
 
بایراکتار ئاماژەی بەوەش کرد، بەو وەبەرهێنانەی لەو ناوچەیەدا دەیکەن، 3 هەزار گەنج کاریان دەستکەوتووە کە زۆربەیان خەڵکی ناوچەکەن. دەشڵی لە 22 ساڵی رابردووی سەردەمی ئاکپارتیدا شۆڕشێکی بێدەنگیان لە بواری وزەدا کردووە.
 
کێڵگە نەوتییەکانی تورکیا زۆر دەوڵەمەند نین کە زیاتر لە پارێزگاکانی شرنەخ، سەمسوور، ئێلیهـ و ئامەدی باکووری کوردستانن. ئەو نەوتەی بەرهەم دێت بەشێکی زۆر کەم لە پێداویستییەکانی ناوخۆی تورکیا دابین دەکات.
 
بایراکتار یەکی کانوونی دووەمی 2024 سەردانی شرنەخی کرد و رایگەیاند، گەورەترین پرۆسەی دۆزینەوەی نەوتیان لە مێژووی کۆماری تورکیادا لە پارێزگاکە دەستپێکردووە. 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 لەخشتەى بودجەى گشتیی 2024، نرخى نەوت بە 80 دۆلار خەمڵێندراوە

نرخى نەوت و 8 تریلیۆن خەرجیی بەکاربردن، کێشەى کەمیی پارەیان لە عێراق دروست کردووە

دابەزینى نرخی نەوت و زیادبوونى زیاتر لە 8 تریلیۆن دینارى خەرجى بەکاربردن، کێشەى کەمبوونەوەى پارەى نەختینەى لە عێراق دروستکردووە. بەو هۆیەوە مووچەى هەندێک دامەزراوە نەدراوە، سەرەڕاى ئەوەى وەزارەتى دارایی دەڵێت، "کێشەى کەمی نەختینەمان نییە."