ئابووری
![کۆبوونەوەی شاندی وەزیری گواستنەوە و گەشەپێدانی شاری ئێران لەگەڵ شاندی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق. کۆبوونەوەی شاندی وەزیری گواستنەوە و گەشەپێدانی شاری ئێران لەگەڵ شاندی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق.](https://www.rudaw.net/s3/rudaw.net/ContentFiles/622337Image1.jpg?mode=crop&quality=70&rand=1&scale=both&w=752&h=472&version=4425789)
کۆبوونەوەی شاندی وەزیری گواستنەوە و گەشەپێدانی شاری ئێران لەگەڵ شاندی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق.
رووداو دیجیتاڵ
دوای چەندین گفتوگۆ و هەوڵ، عێراق و ئێران رێککەوتنی دروستکردنی رێگەیەکی ئاسنینی شەمەندەفەریان واژۆکرد، کە بڕیارە لە دوو مانگدا کۆمپانیا جێبەجێکارەکان دەست بە پلانی دروستکردنی پڕۆژەکە بکەن.
بەگوێرەی میدیای ئێران، رێککەوتنەکە دوای سەردانی رۆستەم قاسمی، وەزیری گواستنەوە و گەشەپێدانی شاریی ئێران بۆ بەغدا هاتووە و لەگەڵ وەزیری گواستننەوەی عێراق کۆبووەتەوە و باسیان لە دروستکردنی رێگەی شەمەندەفەر لەنێوان هەردوو وڵات کردووەتەوە، کە لە رێگەیەوە وڵاتانی ئەفغانستان، پاکستان و هیندستان و چەند وڵاتێکی دیکە بە عێراق دەبەستێتەوە.
رێگەکە ئاسنینەکە لە عێراق لە شاری بەسرە لە باشووری وڵات بە شاری شەلەمچە لە ئێران دەبەستێتەوە.
رۆستەم قاسمی، وەزیری گواستنەوە و گەشەپێدانی شاری ئێران رایگەیاندووە: "بۆ نزیکەی 20 ساڵە، گفتوگۆمان لەگەڵ عێراق هەیە بۆ جێبەجێکردنی رێگەی ئاسنینی شەلەمچە-بەسرە لەو بارەشەوە چەندین رێککەوتنی لێکتێگەیشتن لەو ماوەیەدا واژۆکراون".
قاسمی ئاماژەی بەوەداوە؛ ئامانجی پڕۆژەکە فراوانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و زیادکردنی جموجووڵی گەشتیارییە لەنێوان هەردوو وڵات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ