نرخی نەوت بە بڕی کەمتر لە دۆلارێک بەرزبووەوە

29-10-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت ئەمڕۆ بەهۆی کڕینی نەوت لەلایەن ئەمریکاوە بۆ پڕکردنەوەی کۆگەی ستراتژیی نەوتی وڵاتەکەی، بەرزبووەوە.
 
دوای ئەوەی نرخەکانی نەوت دوێنێ (دووشەممە) بەڕێژەی 6٪ دابەزی، ئەمڕۆ (سێشەممە، 29-10-2024) کەمێک بەرزبوونەوە.
 
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 44 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 86 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 45 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
دوێنێ نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاستی لە ماوەی یەک مانگی رابردوو دابەزی، سەرەڕای کەمێک بەرزبوونەوەی ئەمڕۆی، بەڵام بۆ گۆڕانکاریی زیاتر بازرگانان چاویان لە پەرەسەندنەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.
 
حکومەتی ئەمریکا رۆژی دووشەممە رایگەیاند 3 ملیۆن بەرمیل نەوت دەکڕێت بۆ پڕکردنەوەی کۆگەی ستراتیژیی نەوتی ئەو وڵاتە، ئەوەش پاڵپشتی بۆ نرخی نەوت دروستکردووە.
 
هیرۆیوکی کیکوکاوا، سەرۆکی کۆمپانیای راوێژکاریی ئێن ئێس ترەیدینگ لەو بارەیەوە رایگەیاند، "هەرچەندە رەوشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاڵۆزە، بەڵام بازاڕی نەوت جارێ پێشبینی پێکدادانی زیاتری نێوان ئێران و ئیسرائیل ناکات."
 
ئەو شرۆڤەکارە جەخت لەوە دەکاتەوە؛ کڕینی نەوت لەلایەن وەزارەتی وزەی ئەمریکا، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە رۆژی سێشەممەدا.
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

نرخی نەوت کۆتایی بە دابەزینە گەورەکانی چەند رۆژی رابردووی هێنا

یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور، 21 سەنت بەرزبووەوە و بە 71 دۆلار و 33 سەنت مامەڵەی پێوەکرا. یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 22 سەنت بەرزبووەوە و بە 67 دۆلار و 43 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.