مانگى رابردوو عێراق زیاتر لە 108 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە

29-08-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى نەوتى عێراق لە مانگى تەم ممووزدا زیاتر لە 108 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە کە زیاتر لە یەک ملیۆنى لە بیرەکانی نەینەواوە بووە. هەناردەکە شەش ملیۆن بەرمیلی لە مانگى حوزەیران زیاترە.
  
وەزارەتى نەوتى عێراق لە راگەیێندراوێکدا کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، 29ى ئاب بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەى بەوە کردووە، لە مانگى تەممووزى رابردوودا 108 ملیۆن و 53 هەزار و 356 بەرمیل نەوت هەناردە کراوە، بەوپێیە تێکڕاى هەناردەى رۆژانە 3.4 ملیۆن بەرمیل بووە.
 
106 ملیۆن و 125 هەزار و 200 بەرمیل لە کێڵگەکانى نەوتى ناوەڕاست و باشوور هەناردە کراون، یەک ملیۆن و 928 هەزار و 156 بەرمیلى دیکەى لە کێڵگەى گەیارەى نەینەواوە هەناردە کراوە. 
 
هەناردەى نەوتى مانگى تەممووز، شەش ملیۆن و 41 هەزار و 428  بەرمیل نەوتى لە مانگى حوزەیران زیاتر بووە، وەزارەتى نەوت لەو مانگەدا زیاتر لە 102 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە. 
 
بە گوێرەى ئامارەکانى وەزارەتى نەوت، لە مانگى تەممووزدا لە کێڵگەکانى کەرکووکەوە نەوت هەناردە نەکراوە، بەوپێیەى عێراق و ئوردن رێککەوتنى نێوانیان کارا نەکردووەتەوە بۆ هەناردەکردنى نەوت بۆ ئەو وڵاتە کە لەکێڵگەکانى نەوتى کەرکووکەوە. 
 
بەگوێرەى یاساى بودجەى گشتیى عێراق، دەبێت رۆژانە 3.5 ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت بۆ دەستەبەرکردنى پارەى بودجە کە بۆ ساڵى 2024 زیاتر لە 211 تریلیۆن دینارە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هاونیشتمانییەک لەکاتی راکێشانی پارە، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

قەرەباڵخی لەبەردەم ئامێرەکانی راکێشانی پارە دروست بووە و 'هەژماری من' روونکردنەوە دەدات

لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداردا، ئەمڕۆ ئەوانەی لە رێگەی پڕۆژەی 'هەژماری من'ـەوە مووچە وەردەگرن، چوون بۆ راکێشانی پارەکانیان و قەرەباڵخییەکی زۆر لەبەردەم هەندێک لە ئامێرەکان دروست بووە، هەندێکیان دەڵێن، ناتوانن پارەکە رابکێشن.