لیستی مووچەی مانگی شەش رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا

29-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
 
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکان، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە،27ـی حوزەیرانی 2024، لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی سەرجەم فەرمانبەران، خانەنشینان و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بە شارستانی و سەربازییەوە ئامادەکرا و ڕەوانەی بەغدا کرا." 
 
وەزارەتەکە دەشڵێت "سەرلەبەیانی رۆژی شەممە، 29ـی حوزەیرانی 2024، سەرجەم لیستەکان لەلایەن تیمی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە رادەستی بەڕێوبەرایەتی گشتیی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی کرا."
 
دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنجی هەرێمی کوردستان لە 9ـی حوزەیرانەوە دەستیپێکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا بەغدا مووچەی ئەو مانگەی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە. 
 
رۆژی 26ـی حوزەیرانی 2024، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەزارەتی دارایی و ئابووریی راسپارد "پەلە بکەن لە ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ مانگی 6 بۆ بەغدا، هەروەها ناردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم بۆ ئەژمێری وەزارەتی دارایی عێراق."
 
ئەنجوومەنی وەزیران خواستی خۆی بۆ چارەسەرکردنی کێشە و بەربەستەکانی بەردەم خەرجکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە. 
 
هاوکات، سەرجەم وەزارەتەکانیش راسپێردران، "پێویستە بەردەوام بن لەسەر ناردنی لیستی مووچەی مووچەخۆران و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگانەی داهات و خەرجی و میلاکی هەرێم لە کاتی خۆیدا و، بەردەوامبن لە پێشکێشکردنی کارئاسانی پێویست بۆ تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیان لە وردبینی و پێداچوونەوە."
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەروازەی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکرێتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە 14ـی ئەم مانگەوە تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە گەشتیاران. لقی بانکەکانی رافیدەین و رەشیدیش بۆ ئەم مەبەستە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەکرێنەوە.