هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت

29-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەگوێری بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق، دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی ناوەکانیان بۆ بەغدا بنێرێت بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانی عێراق؛ ئاماژە بەوەش دەکات، بابەتەکە لە ئەنجوومەنی وەزیران تاوتوێ دەکرێت.
 
سادق عوسمان، گوتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، 29-06-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دڵنیایی پێداوین کە رۆژی چوارشەممە بابەتی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان بخاتە بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە".
 
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، رۆژی 22-11-2022 حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی پابەند کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.
 
گوتەبێژی یەکێتی خانەنشینان گوتی: "بڕیاری دادگەی فیدراڵی هەیە کە دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی ناوەکان بنێرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی هاوتاکردنی مووچە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە".
 
سادق عوسمان گوتیشی: "بە وەزیری داراییم گوت کە بۆچی تاوەکو ئێستا لیستیان نەناردووە؟ هەندێک هۆکاری باسکرد و وەڵامی هەموویمان دایەوە؛ دواتر گوتی پشتیوانیتان دەکەم و چوارشەممە بابەتەکە دەخەینە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ ئەوەی رەزامەندی بدرێت بە ناردنی لیستی ناوەکان".
 
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 160 هەزار خانەنشینی مەدەنی و 70 هەزار خانەنشینی سەربازی هەن؛ کەمترین مووچە لە هەرێمی کوردستان 220 هەزار دینارە، لە عێراق 500 هەزار دینارە، جگە لەوەی لە عێراق 100 هەزار دیکەیان بەناوی گرانیی بژێوی پێدەدرێت.
 
سادق عوسمان ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئەگەری جێبەجێنەکردنی داواکارییەکە، هەرێمی کوردستان یان حکومەتی عێراق کەمتەرخەمی بکات، لە دادگەی فیدراڵی سکاڵا تۆماردەکەن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەروازەی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکرێتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە 14ـی ئەم مانگەوە تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە گەشتیاران. لقی بانکەکانی رافیدەین و رەشیدیش بۆ ئەم مەبەستە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەکرێنەوە.