نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە 2326 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت

29-06-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی ئۆنسەیەک زێڕ، رۆژی هەینی نەیتوانی هێڵی بەرگریی 2340 دۆلار بشکێنێت و بەو هۆیەشەوە لە دوای نیوەڕۆی رۆژی هەینی دابەزی بۆ 2320 دۆلار. بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا 2326 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
بروس پاوەرس، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (ئیف ئێکس ئیمپایەر)، لەوبارەیەوە رایگەیاند، "ئەگەر نرخی زێڕ نەتوانێت لەم هەفتەیەدا بگەڕێتەوە نزیکەی 2340 دۆلار، بە ئەگەری زۆرەوە ئاراستەی دابەزین دەگرێتەبەر."
 
شرۆڤەکاران پێیانوایە ئامارە ئابوورییەکانی ئەمریکا کە هەفتەی رابردوو بڵاوبوونەوە، لە نێوانیشیاندا ئامارەکانی پەیوەست بە کەرتی پیشەسازی و قەبارەی خەرجی بەکارهێنەران، ئاماژەی جیاواز بۆ بارودۆخی هەڵاوسان لە ئەمریکا دەدەن. هەندێ لە ئامارەکان ئاشکرایان کرد کە هەڵاوسان لە ئەمریکا بەرەو خاوبوونەوە دەڕوات، بەڵام هەندێ ئاماری دیکە بە پێچەوانەوە ئاماژە بە بەرزبوونەوەی هەڵاوسان دەدەن. ئەوەش بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی نرخی زێڕ لە هەفتەی رابردوو نەیتوانی ئاراستەی خۆی بدۆزێتەوە.
 
بروس پاوەرس پێشبینی دەکات، دابەزینی زیاتری نرخی زێڕ، نرخی ئەو کانزا گرانبەهایە تاوەکو 2257 دۆلار دابەزێنێت.
 
بەپێچەوانەوە، ئەگەر هاتوو لەم هەفتەیەدا کڕیاران کۆنترۆڵی بازاڕ بەدەستەوە بگرن، نرخی زێڕ تاوەکو 2386 دۆلاریش ئەگەری هەیە بەرزبێتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەروازەی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکرێتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە 14ـی ئەم مانگەوە تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە گەشتیاران. لقی بانکەکانی رافیدەین و رەشیدیش بۆ ئەم مەبەستە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەکرێنەوە.