نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ 85 دۆلار دابەزی

29-06-2024
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نرخی نەوت، بەهۆی "کەمبوونەوەی خواست بۆ سووتەمەنی لە ئەمریکا"، رۆژی هەینی لە کاتی داخستنی بازاڕەکاندا دابەزی.
 
نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور بەڕێژەی 0.3٪ دابەزی و یەک بەرمیلی بە 85 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش بەڕێژەی 0.24٪ دابەزی و بە 81 دۆلار و 54 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
بەپێی داتاکانی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا، خواست بۆ بەنزین لەو وڵاتە رۆژانە 8.83 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە بۆ کەمترین ئاستی خۆی لە مانگی دووی ئەم ساڵ بەدواوە. هاوکات بەرهەمهێنانی نەوتیش بەرزبووەتەوە بۆ بەرزترین ئاستی 4 مانگی رابردوو.
 
فیل فلین، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (پرایس فیوچەرز گرووپ) لەو بارەیەوە رایگەیاند، "راپۆرتی مانگانەی کارگێریی زانیاریی وزەی ئەمریکا ئاشکرای کرد کە خواست بۆ سووتەمەنی زۆر دابەزیوە."
 
ئەو شرۆڤەکارە دەڵێت، "راپۆرتەکەی کارگێریی زانیاریی وزەی ئەمریکا هیچ هۆکارێکی نەهێشتووەتەوە بۆ بازرگانان بۆ کڕینی نەوت."
 
جگە لە کەمبوونەوەی خواست بۆ سووتەمەنی لە ئەمریکا، چەندین شرۆڤەکاری دیکە، هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ "کۆکردنەوەی قازانج لەلایەن بازرگانانەوە دەگەڕێننەوە."
 
ئامارپریت سینگ، شرۆڤەکاری بانکی بارکلیز لە یاداشتێکدا بۆ بازرگانانی نەوت لەو بارەیەوە دەڵێت، "بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و لە ئۆکراینا، سەرەڕای دابەزینی نرخی نەوت لە رۆژی هەینی، بنەمای بازاڕی نەوت هێشتا بەهێزە."
 
شرۆڤەکارەکەی بانکی بارکلیز پێشبینیکردووە لە "چەند مانگی داهاتوودا نرخی نەوت لە نزیک 90 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دۆلاری ئەمریکی؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دەروازەی وەرگرتنی دۆلار بە نرخی فەرمی لە فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی دەکرێتەوە

بانکی ناوەندیی عێراق لە 14ـی ئەم مانگەوە تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دۆلار بە نرخی فەرمی دەداتە گەشتیاران. لقی بانکەکانی رافیدەین و رەشیدیش بۆ ئەم مەبەستە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی دەکرێنەوە.