کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی: توانای کۆگاکردنی نەوتمان بۆ سێ هەفتە هەیە

29-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای گەنەل ئێنیرجی کە لە چەندین کێڵگەی نەوتیی لە هەرێمی کوردستان کاردەکات، لە نێوانیشیاندا کێڵگەکانی تاوکێ و تەقتەق دەڵێت: بەشی سێ هەفتە توانای کۆگاکردنمان هەیە. 
 
رۆژی چوارشەممە 29-03-2023، گەنەل ئێنێرجی رایگەیاند، لە کێڵگەی تەقتەق بەردەوامە لە بەرهەمهێنانی نەوت و کۆگای دەکات. دەشڵێت، تاوەکو سێ هەفتەی دیکەش دەتوانێت بەردەوام بێت لە کۆگاکردن و بەرهەمهێنانی نەوت.
 
پێشتر لە راگەیێندراوێکدا کۆمپانیای DNOی نەرویجی رایگەیاند، لە شەوی سێشەممەوە بیرە نەوتییەکانی لە کێڵگەی پێشابوور داخستووە و دەستیشی کردووە بە داخستنی بیرە نەوتییەکانی کێڵگەی تاوکێ، بەڵام بەهۆی فراوانی ئەو رووبەرەی کە بیرە نەوتییەکانی تێدایە، نزیکەی یەک رۆژ دەخایێنێت بۆ ئەوەی بیرە نەوتییەکانی کێڵگەی تاوکێش دابخات.
 
کۆمپانیا نەوتییەکە دەڵێت "ساڵی رابردوو لە رۆژێکدا توانای بەرهەمهێنانی 107 هەزار بەرمیل نەوتی هەبووە." 
 
رۆژی پێنجشەممە 23ی ئاداری 2023، دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا بڕیارێکی دەرکرد کە بەگوێرەی بڕیارە نوێیەکە، تورکیا لەمەودوا بێ رەزامەندیی بەغدا، نەوتی ‌هەرێمی کوردستان هەناردە ناکات کە پێش بڕیارەکە رۆژانە لانیکەم 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان هەناردەی بەندەری جەیهان دەکرا. 
 
نزیکەی ساڵێکە بەغدا هەوڵەکانی بۆ وەستاندنی هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە بۆ بەندەری جەیهان چڕکردووەتەوە کە سەرەتای سکاڵاکردنەکە لە دادگەی ژووری بازرگانیی نێودەوڵەتی سەرەتا لە ساڵی 2014 دەستیپێکرد.
 
یەکێک لە رێکارەکانی بەغدا ئاگادارکردنەوەی کۆمپانیا بیانییەکان بوو لەوەی لە ئەگەری فرۆشتنی نەوتی کوردستان بە شێوەیەکی سەربەخۆیانە، رووبەڕووی کێشەی یاسایی دەبنەوە.
 
لە مانگی شوباتی ساڵی 2022، دادگەی فیدراڵیی عێراق هەناردەی نەوتی لە کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ دەرەوە و سەرجەم گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان بە "نادەستووری" ناوبرد. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی نیسان و هۆندا.

نیسان و هۆندا بۆ رکابەریی تێسلا یەکدەگرن

بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، گەورە بەرهەمهێنەرانی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی نیسان لەگەڵ هۆندا سەرقاڵی دانوستاندنن بۆ ئەوەی یەکبگرن.