تۆیۆتا: زانیاریمان نییه چۆن ئۆتۆمبێله‌كانمان بە داعش گەیشتوون
رووداو - ئاژانسه‌كان
پرسی دزه‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كانی ماركه‌ی تۆیۆتای ژاپۆنی بۆ داعش له عێراق و سووریا‌و لیبیا له كۆتایی ساڵی رابردوودا له‌لایه‌ن چه‌ند ده‌وڵه‌تێكه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌باره‌یه‌وه كرا و، هه‌وڵه‌كان چڕكرانه‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی گه‌یاندنی ئه‌م ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێلانه.
سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند، بازرگانێكی كورد سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دزه‌كردنی ئه‌م ژماره زۆره‌ی ئۆتۆمبێلانه‌ی ماركه‌ی تۆیۆتای ژاپۆنییە بۆ ژێر ده‌ستی داعش و به‌نه‌وت گۆڕدراونه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی رووسیا دووپاتیده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م ئۆتۆمبێلانه ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆ هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن دابینیان كردبوون و دواتر كەوتوونەتە ژێر ده‌ستی داعش.
كۆمپانیای تۆیۆتا، دووه‌م گه‌وره‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل له جیهاندا رایگه‌یاند، نازانێت چۆن ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ژێر ده‌ستی داعش دزه‌یانكردووه و ئاماده‌یی كۆمپانیاكه‌یان راگه‌یاند بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م گومانه‌كان.
هاوكات تاكایۆكی یۆچیتسۆگۆ، نوێنه‌ری كۆمپانیای تۆیۆتا له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا، به‌رپرسیارێتی كۆمپانیاكه‌ی ره‌تكرده‌وه له دزه‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ژێر ده‌ستی داعش و گوتی "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زانیاریمان نییه له‌باره‌ی چۆنیەتی دزه‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كانمان بۆ ژێر ده‌ستی داعش".
یۆچیتسۆگۆ زیاتر گوتی "تۆیۆتا سیاسه‌تێكی ئاشكرای هه‌یه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌رهه‌مه‌كانمان نافرۆشینه ئه‌و كڕیارانه‌ی به‌مه‌به‌ستی سه‌ربازی و كاری نایاسایی میلیشیایی بهكاریدێنن، هه‌روه‌ها هیچ كۆمپانیایه‌كیش ناتوانێت كه‌ناڵه ناڕاسته‌وخۆكان و نایاساییه‌كان كۆنترۆڵ بكات به نەگەیشتنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌نیازی خراپ بهكاریدێنن، یان ده‌یدزن یاخود راده‌ستی لایه‌نی سێیه‌می ده‌كه‌ن".