بەرزبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا نرخی نەوتی دابەزاند

29-02-2024
نیشانەکردن نرخی نەوت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی نەوت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بەهۆی زیادبوونی زیاتر لە پێشبینییەکانی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا، دابەزی.
 
زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا نیگەرانیی لای بازرگانان دروستکردووە، بەوەی خواست لەسەر نەوت کەمبووەتەوە.
 
نرخی نەوتی برێنت لە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 29-2-2024) بە بڕی 22 سەنت دابەزی و هەر بەرمیلێک بە 83 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
 
نرخی نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 30 سەنت دابەزی و بە 78 دۆلار و 24 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
 
قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا بەپێی کارگێڕیی زانیاریی وزەی ئەمریکا هەفتەی رابردوو 4.2 ملیۆن بەرمیل زیادیکردووە و، بەرزبووەتەوە بۆ 447.2 ملیۆن بەرمیل.
 
ساتۆرۆ یۆشیدا، شرۆڤەکاری سەر بە کۆمپانیای راوێژکاریی راکوتن سیکیۆریتی لەو بارەیەوە رایگەیاند "زیادبوونی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو ئاماژەیەکە بۆ سستبوونی خواست و ئەگەری خاوبوونەوەی ئابووریی ئەمریکا."
 
یۆشیدا هەروەها دەڵێ "دواخستنی کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکی لەلایەکی دیکەوە، گوشاری بۆ نرخی نەوت دروستکردووە."
 
بەشێوەیەکی گشتی؛ بەرزی تێچووی قەرزی بانکی دەبێتە هۆکاری سستبوونەوەی خواست و کەمبوونەوەی گەشەی ئابووری.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە