تورکیا ئامانجییەتی قەبارەی بازرگانیی لەگەڵ عێراق بگەیێنێتە 30 ملیار دۆلار

29-01-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی داتاکانی ئەنجوومەنی کاری تورکیا-عێراق لە دەستەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی دەرەوە، ساڵی رابردوو عێراق پێنجەم وڵات بووە لە رووی هاوردەکردنی کاڵای تورکیاوە.
 
خالید ئاجار، سەرۆکی ئەنجوومەنی کاری تورکیا-عێراق لە دەستەی پەیوەندییە ئابورییەکانی دەرەوە رایگەیاند، ساڵی رابردوو ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق 20 ملیار دۆلار بووە. ئامانجیانە ئەم ساڵ قەبارەکە بگەیێننە 30 ملیار دۆلار.
 
بەپێی داتاکانی ئەنجوومەنی هەناردەکارانی تورکیا، ساڵی رابردوو هەناردەی تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بەراورد بە پێرار 9.8٪ زیادیکردووە و بە بەهای 10 ملیار و 698 ملیۆن و 863 هەزار دۆلار هەناردە کراوە.
 
لە ساڵی 2024ـدا کەرتی دانەوێڵە و تۆو بە بەهای دوو ملیار و 147 ملیۆن دۆلار زۆرترین هەناردەی بۆ عێراق هەبووە. زۆربەیان لە شارەکانی ئیستەنبووڵ و مێرسین ـی تورکیا و دیلۆک، مێردین و شرنەخ ـی باکووری کوردستان هەناردە دەکراون. 
 
ئیستەنبووڵ بەبەهای سێ ملیار و 89 ملیۆن دۆلار، زۆرترین کاڵای هەناردەی هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تمەنی ئێرانی.

گفتوگۆی ئێران و ئەمریکا جارێکی دیکە بەهای تمەنی بەرزکردەوە

ئێران و ئەمریکا گەڕی دووەمی گفتوگۆکانیان بە ئەرێنی ناوبردووە و ئەوەش کاریگەری ئەرێنی لەسەر بازاڕەکانی تاران داناوە. ماڵپەری نەڤەسانی تایبەت بە نرخی دراوەکان لە بازاڕی نێوخۆی ئێران دەڵێت، ئەمرۆ یەک دۆلار بە 83 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەکرێت.