رووداو دیجیتاڵ
هەرێمی هێیلۆنگجیانگ لە باکووری چین، ناوچەیەکی گەشتیاریی زستانەیە، ئەمساڵ چوونی گەشتیاران بۆ ناوچەکە بەڕێژەی 300٪ زیادی کردووە.
ینگ شین، هاووڵاتییەکی چینییە و لەبارەی ناوچەکەوە دەڵێ، "بینینی بەفر زۆر دڵخۆشکەرە. ئەمە ئەزموونێکی زۆر رۆمانسییە بۆ ئەوانەی لە باشوورەوە هاتوون."
بەگوێرەی ئاماری فەرمیی چین، پار داهاتی وڵاتەکە بەهۆی گەشتیاریی تایبەت بە بەفر، زیاتر لە 122 ملیار دۆلار بوو. داهاتی بەفر، گەشتیاریی زستانە، چالاکییە وەرزشییەکانی پەیوەست بەو کاتە و ئەو پێداویستییانەی لەو کاتەدا دەفرۆشرێن، دەگرێتەوە.
دای بین، بەڕێوەبەری ئەکادیمیای گەشتیاریی چین باسی ئەوە دەکات "خەرجیی هەر گەشتیارێک لە زستاندا زیاترە لە گەشتیاری کاتەکانی دیکە. هەر گەشتیارێک لە زستاندا 138 دۆلار لە گەشتێکدا خەرج دەکات."
پێشبینی دەکرێت داهاتی ئەمساڵی وڵاتی چین لە گەشتیاریی تایبەت بە بەفر، بگاتە 133 ملیار دۆلار.
بەگوێرەی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای زانیاریی چین، ئەم ساڵ داهاتی ئەو کۆمپانیایانەی پێداویستیی گەشتیاران دەفرۆشن، بەراورد بە 2015 پێنج هێندە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ