رووداو ساختەکاری لە رۆنی زەیتوونی هاوردەکراو ئاشکرا دەکات

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
حەیدەر دۆسکی
کواڵیتیی رۆنی زەیتوونی خۆماڵی بەرزترە لە هاوردەکراو.
کواڵیتیی رۆنی زەیتوونی خۆماڵی بەرزترە لە هاوردەکراو.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بە گوێرەی بەدواداچوونی رووداو، کواڵیتیی رۆنی زەیتوونی خۆماڵی بەرزترە لە هاوردەکراو. 
 
لەم ڤیتییەدا، حەیدەر دۆسکی، پەیامنێری دهۆکی رووداو، رۆنی زەیتوونی خۆماڵی و هاوردەکراو دەباتە تاقیگە؛ ئەنجامەکەی جێی سەرسووڕمانە.
 
لە شارێکی وەکو دهۆک، 15 جۆری رۆنی زەیتوون لە بازاڕدا بە نرخی جیاواز دەفرۆشرێن. نرخی لیترێک رۆنی زەیتوون لە سێ هەزار دینارەوە دەستپێدەکات. چوار کیلۆ زەیتوون یەک لیتر رۆنی لێ بەرهەمدێت. نرخی کیلۆیەک زەیتوون 4000 دینارە.
 
بەپێی ئەنجامی بەدواداچوونەکەی رووداو و ئەنجامی تاقیگەکە: رێژەی تیتراتی نێو رۆنی زەیتوونی خۆماڵی 6.6 و هەمان شت لە رۆنی زەیتوونی هاوردەکراودا 0.6 بووە. ئەوەش یانی کواڵیتیی رۆنە خۆماڵییەکە چەندین هێندەی هاوردەکە بەرزترە.
 
ئەنجامی بەدواداچوونەکە ئەوەیە کە رۆنی زەیتوونی هاوردەکراو سروشتی نییە، جۆرە تامێک دەکرێتە ناوی بۆ ئەوەی تامی رۆنی زەیتوونی سروشتی بدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە