وەزیری تەندروستی: لیستی مووچەخۆرانی وەزارەت رەوانەی بەغدا دەکەین

28-12-2017
سەرباز سیامەند
نیشانەکردن مووچە
A+ A-

رووداو- هەولێر

دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەکەن، وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە زووترین کات لیستی مووچەخۆرانی وەزارەت رەوانەی بەغدا دەکەن.

د. رێکەوت حەمەڕەشید، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا باس لەوەکرا هەموو هەماهەنگیەک بکەن لەپێناو ناردنی لیستی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا. لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتی تەندروستی بەزووترین کات لیستی مووچەخۆرانی رەوانەی بەغدا دەکات، بەمەبەستی دابینکردنی مووچەی وەزارەت لەلایەن بەغداوە.

رێکەوت حەمەڕەشید گوتی "تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتی تەندروستیمان راسپاردووە لیستی مووچەخۆرانیان رەوانەی وەزارەت بکەن، بۆئەوەی بەزووترین کات لیستی مووچەخۆرانی بایۆمەترییەکە رەوانەی بەغدا بکەین".

رۆژی سێشەممە 26-12-2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، وردبینیان بۆ مووچەخۆرانی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی کوردستان کردووە و هەوڵدەدەن مووچەکانیان بنێرن.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە