بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزبووەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەرزە؛ تمەنی ئێرانییش دوو رۆژە تاڕادەیەک جێگیرە.
 
رەوەز میرزا، ئاڵوگۆڕکاری دراو لە بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، 100 دۆلار بە 151 هەزار و 250 دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
 
لەبارەی تمەنیشەوە رەوەز میرزا گوتی، 100 دۆلار بە حەواڵە 6 ملیۆن و 650 هەزار تمەنە و بە نەختیش 6 ملیۆن و 450 هەزار تمەنە.
 
بەهای دراوەکانی دیکە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو بەم شێوەیە:
 
- 100 دۆلار بەرامبەر 3370 لیرەی تورکیایە
- یەک ملیۆن لیرەی سووریا بە 103 هەزار دینارە
- 100 یۆرۆ 163 هەزار دینارە
- 100 پاوەن 193 هەزار و 250 دینارە
- 1000 کرۆنی سوێدی 122 هەزار و 250 دینار
 
بەهۆی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و شەڕی نێوان ئیسرائیل و لوبنان و بەشداربوونی ئێران تێیدا، رۆژانە بەهای دراو لە ناوچەکەدا گۆڕانی بەسەردا دێت.