رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، مانگی رابردوو زیاتر لە 99 ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردە کردووە، بەڵام داهاتەکەی ئاشکرا نەکردووە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڕی کۆتایی نەوتی هەناردەکراوی مانگی شوباتی ئاشکرا کرد و رایگەیاند، لەو مانگەدا لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق ناسراو بە "سۆمۆ"، 99 ملیۆن و 592 هەزار و 311 بەرمیل نەوتیان هەناردەکردووە و فرۆشتووە.
لەو بڕەی ئاماژەی بۆ کراوە، 98 ملیۆن و 183 هەزار و 554 بەرمیل نەوت لە کێڵگەکانی نێوەڕاست و باشووری عێراق دەرهێندراوە، 975 هەزار و 631 بەرمیلیشیان لە کێڵگەی گەیارە لە پارێزگای نەینەوا بووە، ئەو بڕە نەوتەشی هەناردەی ئوردن کراوە 433 هەزار و 126 بەرمیل بووە.
بەپێی وەزارەتی نەوت، ئەو بڕەی ئەم مانگە هەناردەی دەرەوەی کردووە، بە نزیکەیی چوار ملیۆن بەرمیل کەمترە لەو بڕەی مانگی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ هەناردەی کردووە، بەو پێیەی مانگی کانوونی یەکەم 103 ملیۆن و 508 هەزار و 438 بەرمیل نەوتی هەناردە کردبوو.
رۆژی 28ـی کانوونی دووەمی 2024، وەزارەتی نەوتی عێراق داتاکانی کۆتایی مانگی کانوونی یەکەمی 2023ـی بۆ نەوتی هەناردەکراو و بڕی داهاتەکەی بڵاوکردەوە، بەوەش لە ساڵی رابردوودا کۆی نەوتی هەناردەکراو بەبێ هەرێمی کوردستان یەک ملیار و 232 ملیۆن و 170 هەزار و 321 بەرمیل بووە، کە کۆی گشتیی داهاتەکەی بە دۆلار 97 ملیار و 569 ملیۆن دۆلار بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ