سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بۆ رووداو: یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت

28-03-2024
نیشانەکردن مووچە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 
 
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند یەکشەممەی داهاتوو مووچەی مانگی شوبات دابەش دەکرێت و، لە 24 کاژێری داهاتووشدا لیستی مووچە رادەگەیێندرێت.
 
سەرچاوەکە هەروەها رایگەیاند "ئەمڕۆ نزیکەی 600 ملیار دینار لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق خرایە سەر ئەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
 
بەپێی سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووری کە قسەی بۆ رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە هەولێر کردووە "پارەکە ئەمڕۆ بە کاش و بە ئۆتۆمبێلی تایبەت گواسترایەوە بانکەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان."
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دوێنێ لە کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەیدا بڕیاری دا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات بکرێت و، رایگەیاند لیستی مووچەی مانگی ئاداریشیان بۆ بەغدا ناردووە.
 
‎رووداو زانیویەتی سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکات، بەڵام هێشتا دیارنییە رێکارەکان چەند رۆژ دەخایەنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە