هەناردەکردنی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور وەستاوە
رووداو - هەولێر
هەناردەکردنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی کۆمپانیای نەوتی باکوور وەستاوە و، بەپێی گوتەی بەرپرسێکی باڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور، چاوەڕوان دەکرێت کەمتر لە دوو رۆژی داهاتوو جارێکی دیکە هەناردەکردنەکە دەستپێبکاتەوە.
بەرپرسیکی باڵای کۆمپانیای نەوتی باکوور بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە کاژێر 18:00ـی ئێوارەی رۆژی دووشەممەوە 27-3-2017 هەناردەکردنی نەوتی کێڵگە نەوتییەکانی ژێر کۆنترۆڵی کۆمپانیای نەوتی باکوور، بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە وەستاوە.
ئەو بەرپرسە ئاشکرایکرد بەهۆی کاری نۆژەنکردنەوە لە بۆرییەکی نەوت لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن و زیانگەیشتن بە بۆری گواستنەوەی نەوت، لەسەر داوای حکومەتی هەرێمی کوردستان هەناردەکردنی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور وەستێنراوە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە 28-3-2017، یان سبەی ئەو بۆری نەوتە چاکبکرێتەوە و، کاری نۆژەنکردنەوەکەش کۆتایی پێبێت، هەروەها جارێکی دیکە هەناردەکردنی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور دەستپێبکاتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، نزیكهی مانگێكه هێزەکەی یهكێتی له كێڵگهكانی كۆمپانیای نهوتی باكووره و، 18 رۆژ بهسهر ئهو وادهیه تێپهریوه كه یهكێتی به بهغدای دابوو تاوهكو داواكارییهكانی جێبهجێ بكات، بهڵام هێشتا ئهو ههڵوێستهی هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار